• دز و حیزمان دەوێت – عەزیز نەسین

    کوڕێک تازە خوێندن تەواو دەکات و ناوی بەژمێریار دەردەچێت لە کوێرە ناحییەکی دورە جادە. یەکەم ڕۆژ بەڕێوبەری ناحیە پێشوازی دەکات. دەرگاکەی کراوەیە و هەرکەس دێتە لای کارەکانی بۆ دەکات. ڕێک دوای ئەوەی دەردەچن لەلای بەڕێوبەر، شکاتێک دەدەنە کوڕەی تازە ژمێریار. یەکێکیان دەڵێ: ئەم موعامەلەی بۆم کرد، بەو مەرجەی کچەکەمی بدەمێ. یەکێ تر دەڵێ: ڕەزامەندی دا…

  • داهۆڵ (کورتە چیرۆکێکی پڕ مانا و قوڵ)

    داهۆڵ (کورتە چیرۆکێکی پڕ مانا و قوڵ)

    نوسینی: جوبران خەلیل جوبران لەعەرەبیەوە وەرمگێڕاوە شەوێکی تاریک لە دەشتێکی چۆڵدا لە داهۆڵێکم پرسی: ئەرێ تۆ بێتاقەت نیت بەم ژیانە؟ تەنها و بێکەس لەم دەشتەدا؟ غەریبی کەس ناکەیت؟ وەڕس نابیت؟ داهۆڵ وتی: نەخێر، دەزانی چەند کەیف و سەفا دەکەم. هەرچی چۆلەکە و مەلە، کە دەمبینن لێم دەترسن و دوور دەفڕن . وتم: خۆ ڕاستە، دەزانی…

  • بیرکردنەوە لێت

    بیرکردنەوە لێت شتێکی جوانەبیرکردنەوە لێت، هیوایەوەکو گوێگرتنە لەخۆشترین گۆرانیبەنایابترین هۆنراوەی دنیاوەبەڵام چیدی نە هیواخواستن دادم دەدانە گوێگرتن لەگۆرانیش دڵخۆشم دەکابەڵکو دەمەوێت خۆم گۆرانی بڵێم – لە تورکیەوە (نازم حیکمەت)

  • هەندێ ڕاستی لەسەر ئەم چەکانەی، کە گوایە دێت؟!

    دوور لە میدیای درۆزنی کوردی، کە تا ئێستا حەقیقەتی ئەم پارچە چەکانەی ئەڵمانیان نە وتووە. چییە؟ هی کەیە؟ بۆ جەنگی داعش و ڕێگرتن لە داعش بۆ پێویستە؟پێش هەموو شتێک، شتەکان جارێ لە پرۆسەی بینێرن/نەینێرن/چۆن/چیدان؟ نەک ئەوەی وا لە بەرەکانی جەنگدا چەکی ئەڵمانی هەبێت. جا بۆ ڕوونکردنەوە و تێگەشتنێکی سەرەتای لەسەر وردەکاری چەکەکان و تواناکانی. ئەمە…

  • (نا هەرگیز بۆ وێبمڵیەکی دی!) Nie wieder Wembley!

    بەم ناونیشانە، ئەمرۆ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی تەکنیکی کامێرای گۆڵ یان هێڵ بەزاندنی تۆپی پێشکەش کرد.ئەم تەکنیکە نوێیە، بریتییە لە چەندین کامێرای هەستیار، کە لە چەندین شوێنەوە چاودێری گۆڵەکە دەکەن. وە بە میلمەتر و لە چرکەدا، ئەگەر تۆپەکە هێڵی گۆڵەکەی لە هەموو بەرزییەکاندا بەزاند، ئەوا پەیامێک دەداتە کاتژمێری دەستی دادوەرەکە و دەڵێ GOAL.ئەم تەکنیکە لە مۆندیالی بەرازیل…

  • ئەسپێکی یاخیم ناوم کەحلانە

    ئەحمەد کایا وەکو شاعیر، هونەرمەند، شۆڕشگێڕ. لەم نووسینەدا دەمەوێت بە خوێنەران بڵێم، ئەحمەد کایا مێژووی لەو ڕۆژەوە نییە کە وتی کوردم، بەڵکو زۆر پێش ئەو ڕوداوانەیە. دەمەوێت وێزگەکانی ژیان و بەرهەمەکانی وردتر بکەمەوە. ئەم نوسینە لە گۆڤاری ڕۆڤاری ژمارە 79 بڵاوبۆتەوە. ناوەڕاستی هەشتاکانە، لە قاوەخانەیەکدا کایا نامیلکەیەکی شیعری (حەسەن حوسێن کۆرکمازگیل)بە دیاری وەردەگرێت. لە شاعیرێکی…

ئامۆژگاری پەرتووکی ”خۆشگەندەڵ”

هەندێ هاوڕێی هەرزن:
١. لایەق حەمە بۆ وەرگێڕانی ڕەسڵ و باسی ناوازە
٢. ئاراس نووری چیرۆکی تەکنەلۆژی و کوردی پاراو
٣. سپارک کۆمپانیاییەک بۆ وێبی سەردەمیانە


ئایا دەسەڵات گەندەڵی بڵاودەکاتەوە؟ یان گەندەڵەکان بۆ دەسەڵات ڕادەکێشرێن؟ ئایا ستەمکاران دروست دەکرێن یان لەدایک دەبن؟ ئایا ئەو خاوەنکارانەی گەندەڵی دەکەن و ئەو پۆلیسانەی، کە بکوژن ئەنجامی سیستەمی خراپ داڕێژراون. یان تەنها کەسانی خراپن؟ گەر خۆت پلەیەکی دەسەڵاتت بدەنێ، ئایا دەتوانیت بەرەنگاری ئەو دڵەڕاوکێیەی دەروونت دەبیتەوە، کە گیرفانەکانت پڕ بکەیت. یاخود بەدوای تۆڵەدا دەگەڕێی لە دووژمنەکانت؟
کتێبی خۆشگەندەڵی Corruptible تەژی بووە لە مێژوو و زانستە کۆمەڵایەتییەکان. دەچێتە سەر چەمکی ئیستیعمار، بەڵام ئەمجارە لەناوەوە نەک قسەی باو. هەمان کات دەسەڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بەگشتی وەکو لێکۆڵەر بە داتاوە دەخاتە ڕوو. کتێبە دەنگییەکەی بە دەنگی خودی نوسەرە.