.دەمی هەرکەس دەکەیتەوە لەم ڕۆژەدا، پڕاوپڕە لەخەم و ناڕەزایی لەسیستەم و دەسەڵات و شێوەی بەڕێوەبردن. لەدابەشکردنی مووچە و یەکسانی و دادپەروەری دەزگاکان و ناڕاستگۆی سەرانی سیاسی کورد لەگەڵ هەموو توێژەکاندا. لەپاڵ ئەمانەدا کەسانێک وەکو ئێمە کەهەندێک بواری ئایتیمان بەلاوە گرنگە، ڕۆژ نییە لەمەکۆکان و شوێنان نەبیستین کەچەند سیستەمێکی سەقەتی خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت هەیە و چەندیان پارە لێدەسێنن و سەرەرای ئەمەش کارەبای نیشتیمانی و موەلیدە، …هتد و چەند دواکەوتوون لەبواری ئایتی و چەند دکتۆرەکان بێ سەرە واون.
ئەمانە و ملیۆنەهای تر دەبینین و دەبیستین بەتایبەت ئێمەی دەرەوە. جائەوە ئێستا هەڵبژاردن هاتۆتە پێش و لەسەر سندوقەکانی دەنگدان ئازادیت و کەسیش ناتوانێت بزانێت دەنگت بەکامە لیست داوە. تاوەکو لێپێچینەوەت لەگەڵدا بکەن. گەر لەم هەڵبژاردنەدا زۆرینەی ڕەها ئەمەی ئێستای پێ قبوڵ بوو، بەڕاستی دەبێت بڵێین ئەو گلەییانە هەمووی درۆ و دەلەسە و بوختان بوون و ئەو ڕەخنانەش هەمووی وەکو تۆزی دەهۆڵ بێناوەڕۆک و بێمانا بوون.
چونکە جارێکی تر ئارەزووی خوێندنەوەی دەقی وا ناکەینەوە.
وەڵامێک بنووسە