ئەمجارەیان دوای نزیکەی ٦ مانگ دابڕان لە نوسینی بابەتی بێسەروبەرە و بێهاوپۆل گەڕاینەوە لاتان. لێرە بەدوا ئارەزوو دەکەم بەردەوامبین، وەکو چۆن حەزدەکەم بەردەوامبم وەکو خۆم لە نوسین. ئاوهاش حەزدەکەم ئێوەش بنوسن! چونکە ڕاژەکردنی پەڕەیەک لەسەر وێب، ئەوەندە ئەو ئەوتۆیە نییە، بەڵکو چۆنیەتی مانەوە و ڕاگرتنی گرنگترە. بەهەرحاڵ ئەمە ماڵپەڕێک نییە پەیوەست بێت بە کۆمەڵێک یاسا و ڕێساوە. ئەکرێت ئێوە لەکاتی بوونی کاتدا، تەماشایەک بکەن و هەندێک بیروڕا لەسەر بۆچوونی خۆم (تەنها وەکو خۆم) لەگەڵ ئێوەدا بگۆڕینەوە.
ئارەزووش دەکەم پەتی خۆڕاگریتان لە ئاستی ڕای کەسێکی تردا ئەستور بێت، چونکە دواهەمین جار لەسەر بابەتێکی ئاینی. برادەرێک دەسەڵاتی نەبوو ئەگینا لە ناو لیستی بۆچوونەکاندا دوو مینی دادەنا تا بەکەسی بەرامبەریدا بتەقێتەوە و لە ناوی ببات. نەیدەزانی کەئێمەش پیادەین 🙂
جارێکی تر من سوپاستان دەکەم بۆ ئەو کاتەی بە پەڕەکەمی دەبەخشن!
ئەمجارەش هاتینەوە!
بۆچوونەکان
3 وەڵام بۆ “ئەمجارەش هاتینەوە!”
-
دەست خۆش بێت کاک سیا بۆ کردنەوەی وێبڵاگەکەت بەڕاستی ڕووکارێکی زۆر نایەبە
-
بەخێربێیتەوە کاک سیا 🙂
هیوای باشترینت بۆ دەخوازم .
-
بێگومان شتێکى باشت کردووە کەوا دوبارە ئەو بللاگەت چاڵاک کردەوە هەر وەک زۆر جار دەهاتمەوە مالپەرى دیسان دەم ویست بزانم بلاگەکەت چالاکە یان نا هەندێک گۆرانکارى جوان جوانم دەبی لە ناو مالپەرەکە دا ئەوەش کارە بێ نموونەکەى بەرێزتانە دیسانەوە
ئەو رووکارەش شتێکى بێ نموونەیە دەست خۆشیت لێ دەکەمەوە
هەر سەرکەوتووبی
وەڵامێک بنووسە