دووگمەی “Shift” و داهێنان!

بەو پێیە بێت، تەختەکلیلمان کە کڕی یان پێشنیار بکەین تەختەکلیل دروست بکەن هەر پیتە کوردییەکانی لەسەر بێت و هێما و شتی ناوێت! یان بۆ شیفت کە پێویستە لە هەموو زمانێکدا لایبەن و لە جیاتی ئەوە ڕیزێ دووگمەی تر دروست بکەن، بەڵام بە گەورەیی 🙂

تێبینی بەندە، کوردی (ئارامی/عەرەبی) بەهۆی ئەوەی پیتی گەورە و بچووکی نییە، وە پیتەکانی تر تاک (سەرەتا)، ناوەڕاست، تاک (کۆتایی) هەیە بێ دووگمەی Shift، زۆر زۆر کەمتر و خێراترە لە نوسینێک بە ئەڵمانی و ئینگلیزی! کێشەی کوردستان، کێشەی Shift نییە! بەڵکو ئەوەیە نە لە خوێندن نە هیچ دەزگایەک لە منداڵی بچووکەوە بنەماکانی
پەنجە، جێ چاو، یان جێ هەست بە گوێرەی دەربڕینی زمان و زۆری پیتە دووبارەکان بەسەر خەڵکدا “فەرز” نەکراوە. بەڵکو هەرجارێ برادەرێ وتی چاپکەرەکانی کوردستان دەڵێی دەنووکە قەلن کە نامەیەکی ٤ دێڕیت لە دەزگایەک بۆ دەنوسن!
فەرهەنگ:
تەختەکلیل = Keyboard


له‌لایه‌ن

تاگەکان:

بۆچوونەکان

2 وەڵام بۆ “دووگمەی “Shift” و داهێنان!”

  1. Sia Nariman وێنۆچکە

    زۆر ڕاستە، ئاوهاش خۆشە!

  2. Aras وێنۆچکە

    یان وەکو مۆبایل، هەموو پیتەکان لە ڕووکارێک و شیفت بۆ هێما و ژمارەکان بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *