-
ئوبونتوی نوێ بەتاریکی!
دەمێک بوو، لەبەر هۆکاری نەبوونی ڕەقەکاڵای لەبار بۆ بەکاربردنی Ubuntu دوورکەوتوبوومە لێی، تەنها جارجارە لە virtualbox ـەوە تەماشای دوایەمین گۆڕانکارییەکانم دەکرد لەگەڵ دابەشکردنەکانی تر. هەرچەندە وەکو ئایدۆلۆژی Fedora ــم پێ دروسترە وەکو خۆم، بەڵام بەکارهێنانی SElinux لەلایەنیانەوە گوومانی خستۆتە دڵمەوە، کەبەهەمان دەڤەری Redhat دەڕوات نەکەم نەزیاد و مۆنۆپۆلکردنی پڕۆژەکە بەچاوتروکانێکە. هەروەها لەم هەفتەیەدا هەواڵی Fedora۱۲…
-
بیرکاری و Bundestag ــی ئەڵمانی و قەرز!
بەهاتنمان بۆ ئەم وڵاتانە، تێکەڵ بەدنیایەکی تر و مینتاڵیتی میللەتانی تر دەبیت. ناویان دەژێت و دەگوزەرێیت. بەبۆنەی ژیانەوە دیسانەوە سەردەمێکە لەئەڵمانیا وەکو خۆم دوورم. تەنها بەو پەرتووک و کەناڵ و ماڵپەڕانەوە نەبێت کەدەیانبیم و دەیانبیستم و دەیانخوێنمەوە. هەروەها جار جار بەهۆی کۆمەڵێک برادەری کاتی خوێندنەوە دەکەوینە دەمەتەقێ. بەڵام ئەمرۆ لە YouTube ئەمەم بەرچاو کەوت. پێکەناوی…
-
لینوکس بۆ ناشێت؟
لێرە و لەوێ زۆرجار دەبیستین لینوکس بۆمان ناشێت یان قورسە یان هەندێکیان دەڵێن ساڵێکە ویندۆزم فۆرمات نەکردۆتەوە لینوکسم بۆچییە So What!! ..هتد. هەموو ئەمانە دروستن لینوکس بۆ بەکارهێنەرێک ناشێت جارێ نەزانێت کە:1. google چۆن بەکار ببات.2. زمانی ئینگلیزی بخوێنێتەوە بنوسێت. یان زمانێکی تری زیندووی دنیا(کەئایتیان لامەبەست بێت).3. لۆجیکی زانست و تەکنەلۆژیای زانیاری چین!4. بنەماکانی بەرنامەسازی…
-
زانکۆ لەسەر لا 🙂
بەبۆنەی یەکێک لەبرادەرانەوە چووین بۆ خزمەتی دکتۆر …. سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەر و تەکنیک و هەموو شت لەزانکۆی … و دوای چەندین پاڵێوی سکرتێر، گەشتین بەحزووری. کۆمپیوتەرێکی جانتایی لەبەردەست بوو، دوو میوانی تریشی لابوو. هێڵی ئەنتەرنێت لەزانکۆ نەبوو ئەو ڕۆژە.کەگەشتینە خزمەتی بۆمانی ڕوون کردەوە کەخەریکە قەمەر سەناعی شەبەکاتی ئینتەرنێت دەگۆڕێت. بۆیە هۆکاری نەبوونی هڵێی گەڕاندەوە بۆئەوە.من…
-
دوای هەڵبژاردن گلەیی لەسەر خۆتان!
.دەمی هەرکەس دەکەیتەوە لەم ڕۆژەدا، پڕاوپڕە لەخەم و ناڕەزایی لەسیستەم و دەسەڵات و شێوەی بەڕێوەبردن. لەدابەشکردنی مووچە و یەکسانی و دادپەروەری دەزگاکان و ناڕاستگۆی سەرانی سیاسی کورد لەگەڵ هەموو توێژەکاندا. لەپاڵ ئەمانەدا کەسانێک وەکو ئێمە کەهەندێک بواری ئایتیمان بەلاوە گرنگە، ڕۆژ نییە لەمەکۆکان و شوێنان نەبیستین کەچەند سیستەمێکی سەقەتی خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت هەیە و چەندیان پارە…
-
سوپاسێک بۆ کرتەکانتان.
ماوەیەکی زۆرە هەرجارە و پاشبنەمایەک Wallpaper دروست دەکەم و دەیخەمە ئەلبومەکەوە (کەلەپڕۆژەی پیکاسا گووگڵەوە ڕاژە دەکرێت) لەژێر ناونیشانی Linux Wallpaper و بەتۆڕی نێتدا بڵاو دەبێتەوە. ئەمڕۆ لەگەڕانی Picasa ـدا بینیم کە لەئەنجامی گەڕانی کلیلەوشەیLinux+wallpaperــدا، پشبنەماکانی من دروستم کردوون Sia سێهەمین ئەنجامە و بەمەش بۆم دەردەکەوێت کەئێوەی خوێنەر زۆر کرتەتان کردووە. منیش تەنها ئەوەم بۆ دەکرێت…
ئامۆژگاری پەرتووکی ”خۆشگەندەڵ”
هەندێ هاوڕێی هەرزن:
١. لایەق حەمە بۆ وەرگێڕانی ڕەسڵ و باسی ناوازە
٢. ئاراس نووری چیرۆکی تەکنەلۆژی و کوردی پاراو
٣. سپارک کۆمپانیاییەک بۆ وێبی سەردەمیانە
ئایا دەسەڵات گەندەڵی بڵاودەکاتەوە؟ یان گەندەڵەکان بۆ دەسەڵات ڕادەکێشرێن؟ ئایا ستەمکاران دروست دەکرێن یان لەدایک دەبن؟ ئایا ئەو خاوەنکارانەی گەندەڵی دەکەن و ئەو پۆلیسانەی، کە بکوژن ئەنجامی سیستەمی خراپ داڕێژراون. یان تەنها کەسانی خراپن؟ گەر خۆت پلەیەکی دەسەڵاتت بدەنێ، ئایا دەتوانیت بەرەنگاری ئەو دڵەڕاوکێیەی دەروونت دەبیتەوە، کە گیرفانەکانت پڕ بکەیت. یاخود بەدوای تۆڵەدا دەگەڕێی لە دووژمنەکانت؟
کتێبی خۆشگەندەڵی Corruptible تەژی بووە لە مێژوو و زانستە کۆمەڵایەتییەکان. دەچێتە سەر چەمکی ئیستیعمار، بەڵام ئەمجارە لەناوەوە نەک قسەی باو. هەمان کات دەسەڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بەگشتی وەکو لێکۆڵەر بە داتاوە دەخاتە ڕوو. کتێبە دەنگییەکەی بە دەنگی خودی نوسەرە.