-
دڵم خوێنی لێ دەتکێ [Yüreğim Kanıyor]
قولینگێ بووین لە گۆمێکی مەنگدا… بە پێ! بە ئاستەم ئاوەکەمان دەپشکنی.. لە تەمی نانێکی پەرش دەچووین.. چاوەکانم پڕبوون لە ئەشک.. دڵم خوێنی لێ دەتکێ.. جەرگم وا دەسوتێ.. ئارەزووم نە دەکرد ئاوها بمرین.. ئاوها کۆتایمان بێ! یەکێ گووڵەکانی دەشێلاین.. یەکێ دیوارەکانی دەڕووخانین… ئاوێنەکانی دەشکاندین… تۆفانی دەهێنایە سەرمان.. ملیۆنێک جار زووخاوەسکی دەکردین.. ئەشکەنجەی دەداین.. یەکێ شەرەباکانی دەڕشاندین..…
-
پەنجەم لێ مەدە، دەسوتێی [Dokunma Yanarsın]
مناڵیم وانەیەک بوون لە مەینەتی، هەناوێک بوون لە ژان! گەنجێتیم یاخی، سەر بە گۆبەن! لە ڕێگری، یان هەیەجان و خۆپیشاندان! زۆر زوو لە وانەکان کەوتم! لە “زیـــندان” وەرگیرام! زۆرم گوزەران…هەر زووش ئاشنای “شەلاق” بووم. لە تۆقدا گەردنیان بەستم.. شەکەت بووم، شەکەت! هەنووکە لەم پێدەشتە بەرینەدا… دەمەوێ جێپێکانم نەمدۆزنەوە.. بە دوادا ئاوڕ نەدەمەوە… وەکو ئەسپێکی یاخی غاردەم! ڕاکەم، ئەی خۆشەویست، سەرهەڵگرم بڕۆم، ! لەوە دەچێ…
-
مۆرینهۆ و کابرای خەیار!
دەگێڕنەوە، کۆمەڵێک ڕێــــــگر هێقە بە هەندێ جوتیار دەگرن (دیارە لە داخی ئەوەی هیچ دەستکەوتێکی ڕاوڕووتیان نەبووە ئەو شەوە) یەکێکیان دەگرن، دەڵێن: چیت پێ بێت دەبێت لە “قوونی” خۆتی بنێی! ئەویش بەپێکەنینەوە دەڵێ: قوربان گیان “خەیار”! دەڵێن: بەجی پێ دەکەنی؟ کاکی خەیار؟ ئەویش دەڵێ: ئاخر ئەوەی دوامەوە شووتی پێیە! جا مۆرینهۆی کاکیشم! ١١ ساڵە یاری کۆتاییان نەبینیوە بە مەرجێ بە قەت…
-
(بە گریان)!
ئەحمەد کایا لەم دەقەدا، ورە دەداتە بەر ئەوانەی کە ماڵوێران و جەرگ سووتاو بوون و دەڵێ: ئەگەر گریان و فرمێسک نیشانەی کۆست کەوتن و خەم بێ، بەڵام بەو فرمێسکانە شاخەکان سەوز دەپۆشنەوە، ئەو دووند و دۆڵانە پڕ دەکەن لە گوڵ و گوڵزار. پێدەشت تەڕ دەکاتەوە! تەڕایی ئەو فرمێسکانە تا زیاتر بن “بە گریان” پاشان دەڵێ:…
-
لێ لێ قوربان، لە دەورت گەڕێم..
لێ لێ قوربان، لە دەورت گەڕێم..ئۆف لەسەر سنگتا لە دەورت گەڕێم..تۆ جێگات گەرم بێت و بەس..من بڕۆمەوە دیسان، لە دەورت گەڕێم.. لێ لێ قوربان زۆر سەختە..شاخ و یاخیبوون زۆر ئەستەمە..ڕاوچییەک کەوێک بریندار ئەکا..ئۆقیانووسێکە، دەربازبوون زۆر زەحمەتە… لێ لێ قوربان بە فێڕۆ دەچێ…هەرچی دەێڵێی، هیچ نا گۆڕێ…پێ بەسەر گوڵەکانتا دەنێن…دەستپێشخەریش دەکەی، هیچ ناقەومێ… لێ لێ قوربان…
-
دووگمەی “Shift” و داهێنان!
بەو پێیە بێت، تەختەکلیلمان کە کڕی یان پێشنیار بکەین تەختەکلیل دروست بکەن هەر پیتە کوردییەکانی لەسەر بێت و هێما و شتی ناوێت! یان بۆ شیفت کە پێویستە لە هەموو زمانێکدا لایبەن و لە جیاتی ئەوە ڕیزێ دووگمەی تر دروست بکەن، بەڵام بە گەورەیی 🙂 تێبینی بەندە، کوردی (ئارامی/عەرەبی) بەهۆی ئەوەی پیتی گەورە و بچووکی نییە،…
ئامۆژگاری پەرتووکی ”خۆشگەندەڵ”
هەندێ هاوڕێی هەرزن:
١. لایەق حەمە بۆ وەرگێڕانی ڕەسڵ و باسی ناوازە
٢. ئاراس نووری چیرۆکی تەکنەلۆژی و کوردی پاراو
٣. سپارک کۆمپانیاییەک بۆ وێبی سەردەمیانە
ئایا دەسەڵات گەندەڵی بڵاودەکاتەوە؟ یان گەندەڵەکان بۆ دەسەڵات ڕادەکێشرێن؟ ئایا ستەمکاران دروست دەکرێن یان لەدایک دەبن؟ ئایا ئەو خاوەنکارانەی گەندەڵی دەکەن و ئەو پۆلیسانەی، کە بکوژن ئەنجامی سیستەمی خراپ داڕێژراون. یان تەنها کەسانی خراپن؟ گەر خۆت پلەیەکی دەسەڵاتت بدەنێ، ئایا دەتوانیت بەرەنگاری ئەو دڵەڕاوکێیەی دەروونت دەبیتەوە، کە گیرفانەکانت پڕ بکەیت. یاخود بەدوای تۆڵەدا دەگەڕێی لە دووژمنەکانت؟
کتێبی خۆشگەندەڵی Corruptible تەژی بووە لە مێژوو و زانستە کۆمەڵایەتییەکان. دەچێتە سەر چەمکی ئیستیعمار، بەڵام ئەمجارە لەناوەوە نەک قسەی باو. هەمان کات دەسەڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بەگشتی وەکو لێکۆڵەر بە داتاوە دەخاتە ڕوو. کتێبە دەنگییەکەی بە دەنگی خودی نوسەرە.