-
ئاشق دایمی!
ئەمە شعری ئاشق دایمییە (١٩٣٢ – ١٩٨٣) خەڵکی ئەرزنجانە (دەبێت کوردی زازا بێت). ئەمەی بۆ دڵدانەوەی ژنەکەی نوسیووە و ئاوازی بۆ داناوە کە کوڕەکەیان بە گەنجی شەهید بووە. یەکێکە لە گۆرانییە بڵاوەکان کە بوون بە کلتور. بۆچی دەگریت؟بۆچی دەگریت، هەی زوڵف ڕەشم؟ئازار دێت و دەڕوات. تۆ مەگریئاهــ و فریادم گەشتە کەشکەڵانی ئاسمانئازار دێت و دەڕوات.…
-
وشەی عەرەبی لە زمانی کوردیدا بە هەڵە!!
نمونە و نوکتە لەسەر بەکارهێنانی وشەی عەرەبی لە زمانی کوردیدا بە هەڵە. کابرایەک وتبوی: جوعمەی ڕابردوو لەسەر جەعدەی سەنگاو، نەقل بۆڕییەک هات پڕ لە ئەزراق. بە سی جزمەی قورعان خەریک بوو عیبادەمان کات.وتبویان بابە: جوعمە نا جومعە، جەعدە نا جادە، نەقڵ بۆڕی نا نەقڵ بەڕی، ئەزراق نا ئەرزاق، جزمە نا جزئە، عیبادە نا ئیبادە. ئەویش…
-
بەختیار عەلی و یوسوف خەیاڵۆغڵو (١٩٥٣ بۆ ٢٠٠٩)
لە شوێنی تریشدا وتومە، ئێمە وەکو نەتەوە چونکە یەک کێشەمان هەبووە. برینێک بە قاچی خانەقینەوە بووبێت، ئاغرێ و دۆخ بایەزیدی شەلاندووە! بۆیە شاعیر و ئەدیبە بەرزەکانمان یەک چاویلکەیان بۆ نوسین داناوە.یوسوف لە شاکاری (ئەسپێکی یاخیم، ناوم کەحلانە) دەفەرمێ: کوڕی هۆزم، ناوم کەحلانە*لە پێدەشتی قیامەتی قزڵجەدا** لە دایک بووم..لەو دوند و دۆڵانەدا… هەڵۆم فڕاندووە،پێلەقەم لە گورگ داوە،لە…
-
بە قەد بەهەشت لێت دوورم!
ئـــەی چیرۆکی قژ درێژ و فرمێسک دریژ!من بە قەد خۆشی لێت دوورم..من بە قەد بەهەشت لێت دوورم..بەڵام هێندەیئەو دڵۆپە درشتانەیلە کاڵانەی چاوەکانتا ولە ڕووخساری خۆڵاویتاقەتیس ماون … لێت نزیکم!من دووکەڵکێشی شیعرێکی دوور وڵاتم..ناوم (مــەم) ــە وخەڵکی (دووز) ــم پارچەیەک لە گۆڕستانی چراکان
-
کەحلانێکی یاخی [Asi Bir Küheylan]
کوڕی هۆزم، ناوم کەحلانە*لە پێدەشتی قیامەتی قزڵجەدا** لە دایک بووم..لەو دوند و دۆڵانەدا… هەڵۆم فڕاندووە،پێلەقەم لە گورگ داوە،لە مرۆڤم هەڵداوە،وتوومە نامەوێ بێ کەرامەت، ڕەزیل و ڕسوا!وەکو مێش و مەگەزی سەرم بلەوەڕێم..کۆرپەم ،، کۆرپەم…چاوم لە نێو چاوی بەرامبەرەکەم بڕیوە..ئاوها تیژ و مۆن ڕوانیومە.. ئەسپێکی یاخیم، ناوم کەحلانە..دایکم ڕەشەبایە، باوکیشم غوربەت.هەزار ساڵە لەم دەڤەرەدام..هەرگیز برسێتی ئەژنۆی نەلەرزاندووم…تۆم خۆشدەویست…قاسپەی…
-
هێی نازم حیکمەت….
ئەوانەی شاربەدەریان کردی، خەجاڵەت نابن، تف لە خۆیان ناکەن ئەمانە!!!! ئەمڕۆ گەنجێکی تورک بۆ کەناڵێکی ئەڵمانی قسەی دەکرد، کە گوایە دژی بە ئیسلامیکردنی وڵاتە. وە دژی ئەردۆگانە، چونکە ئەم تورکیا و ئازادی بۆ گەلەکەی گرنگە. وەکو چۆن باوکی گەورە (ئەتاتورک) دەیەوێت و تورکیای مۆدێرنی لەسەر بنەمای مافی مرۆڤ داڕشتووە. لەملاشەوە لە تویتەرەکەی (باخچەلی) و (کەمال)…
ئامۆژگاری پەرتووکی ”خۆشگەندەڵ”
هەندێ هاوڕێی هەرزن:
١. لایەق حەمە بۆ وەرگێڕانی ڕەسڵ و باسی ناوازە
٢. ئاراس نووری چیرۆکی تەکنەلۆژی و کوردی پاراو
٣. سپارک کۆمپانیاییەک بۆ وێبی سەردەمیانە
ئایا دەسەڵات گەندەڵی بڵاودەکاتەوە؟ یان گەندەڵەکان بۆ دەسەڵات ڕادەکێشرێن؟ ئایا ستەمکاران دروست دەکرێن یان لەدایک دەبن؟ ئایا ئەو خاوەنکارانەی گەندەڵی دەکەن و ئەو پۆلیسانەی، کە بکوژن ئەنجامی سیستەمی خراپ داڕێژراون. یان تەنها کەسانی خراپن؟ گەر خۆت پلەیەکی دەسەڵاتت بدەنێ، ئایا دەتوانیت بەرەنگاری ئەو دڵەڕاوکێیەی دەروونت دەبیتەوە، کە گیرفانەکانت پڕ بکەیت. یاخود بەدوای تۆڵەدا دەگەڕێی لە دووژمنەکانت؟
کتێبی خۆشگەندەڵی Corruptible تەژی بووە لە مێژوو و زانستە کۆمەڵایەتییەکان. دەچێتە سەر چەمکی ئیستیعمار، بەڵام ئەمجارە لەناوەوە نەک قسەی باو. هەمان کات دەسەڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بەگشتی وەکو لێکۆڵەر بە داتاوە دەخاتە ڕوو. کتێبە دەنگییەکەی بە دەنگی خودی نوسەرە.