-
تووتک و فیل (کورتە چیرۆکی ڕووسی)
جارێک کابرای سێرک بەسواری فیلێکی زەبەلاحەوە بەناو شارێکدا تێدەپەڕێ لەگەڵ هەموو عارەبانە و ئاژەڵە ڕاهێنراوەکانی. لەپرێکدا توڵەیەک دەکەوێتە نێوەندیان و دەست دەکات بەوەڕین و پەلامار بەباڵای قاچە زەبەلاحەکانی ئەو فیلەی کابرای لەسەرە. کابراش سەیرێکی توڵەکە دەکات و دەڵێ: ئەو دەنگ و قوڕگەت مەنوسێنە بەوەڕە وەڕ، لەلای ئەم فیلە تۆ زۆر لەوە بچوکتری تەنانەت بەچاویش تەماشات…
-
هاوڵاتی جێگیر (قەپات)
نوسینی: جوتیار ئاغالە عەرەبیەوە وەرم گێڕاوەبیرمەندی فەرەنسی ئەنتوان دولا بواسییە لە کتێبەکەی بەناوی (کۆیلەیی خۆبەخش) دەڵێ: ” کاتێک گەلێک توشی داپڵۆسین دەبێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، ئیتر خەڵکەکە لەگەڵ چەوسانەوە ڕادێت و ئازادی ناوێت. توێژێکی نوێ دەردەکەون بەناوی (هاوڵاتی جێگیر)”. لەم ڕۆژگارەدا هاوڵاتی ئێمە لە جیهانێکی تایبەتیدا دەژێت، کە لە سێ شتدا دەیبینیەوە:١. ئاین٢. پاروە نان٣.…
-
سوننەت وەکو خۆی!
پێغەمبەری بەڕێز بۆ ڕێگرتن لە پەلامار هەڵسا بە دروستکردنی خەندەق لە دەوری مەدینە. وە توانی خۆی بپارێزێت ئەو کاتە و سەرکەوێت. ساڵ هات و ڕۆیشت یەکێک لە بنەماڵەکەی بەناوی (موحەمەد نەفسی زەکیە) لەسەردەمی عەبباسییەکان شۆڕشێکی کرد لە هەمان شار بۆ گێڕانەوەی ئیسلامی باپیرە گەورەی و خەلافەتی راگەیاند. کاتێک هەواڵ گەیشتە عەباسییەکان، ئەوان سوپایەکی بچکۆلەیان نارد…
-
ڕۆژی جیهانی تێخشاندن – لە ئەدەبیاتی سورییەوە
کابرایەک خەڵکی کوێرە گوندێکی لای دێر الزورە لە سوریا. بەبۆنەی ماستاوچێتی حیزبەوە دەبێتە بەڕێوبەری گشتی و مەسولی دیوانی وەزارەت. کاتێک بودجەی ساڵانە ١٨ ملیۆن لیرە قسور دێنێت. بانگی کۆنترین ژمێریاری دەزگاکە دەکات و دەڵێ: ئەرێ ئەی هاوار بۆ وامان لێ هاتووە؟ ئەویش دەڵێ: گەورەم هەموو ساڵ وایە. ئەویش دەڵێ: ئەی چۆن کەس لەسەر دزی دەرنەکراوە؟…
-
ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی – نوسینی: #عەزیز_نەسین (کوردێنراوە)
هاوپیشەکارانی ئەزیز و لیژنەی ئامادەکاریی بۆ گەورەترین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی. زۆر گرنگە ڕووی گەل و ناوچەکەمان سوور بکەین لە نێو میللەتانی تر بۆ بەرهەم و پیشەسازی. وە جێگای خۆیەتی باشترین بەرهەم نمایش بکەین. جا دەمەوێت بزانم ڕای ئێوە و پێشنیازتان؟– دکتۆر موزەفەر (دکتۆرا لە وزە و خەرجی ناوەکی): گەورەم من دەڵێم هەندێک گڵۆپ و شقارتەی خۆماڵی…
-
مشکی خۆخۆر – عەزیز نەسین
لە شارێکی نزیک دەریادا، کۆگایەکی گەورەی خۆراک دەبێت. ئیتر وەکو هەموو کۆگایەک مشکی بۆ دێت. بەڕێوبەری کۆگاکەش لەڕێگای ژەهرەوە خەریکیان دەبێت. بەڵام تاکو مشکێک بە ژەهر دەکوژێت، ئەو ٢٠ مشکی خستۆتەوە. مشکەکان بەرەبەرە هەرچی فەردە ئاردە دەیکەنە هێلانە و هەرچی پەنیز و گەنم و جۆیە شەوان دەیکەنە یاری بۆ خۆیان. قەبارە و هێزیان وای لێ…
ئامۆژگاری پەرتووکی ”خۆشگەندەڵ”
هەندێ هاوڕێی هەرزن:
١. لایەق حەمە بۆ وەرگێڕانی ڕەسڵ و باسی ناوازە
٢. ئاراس نووری چیرۆکی تەکنەلۆژی و کوردی پاراو
٣. سپارک کۆمپانیاییەک بۆ وێبی سەردەمیانە
ئایا دەسەڵات گەندەڵی بڵاودەکاتەوە؟ یان گەندەڵەکان بۆ دەسەڵات ڕادەکێشرێن؟ ئایا ستەمکاران دروست دەکرێن یان لەدایک دەبن؟ ئایا ئەو خاوەنکارانەی گەندەڵی دەکەن و ئەو پۆلیسانەی، کە بکوژن ئەنجامی سیستەمی خراپ داڕێژراون. یان تەنها کەسانی خراپن؟ گەر خۆت پلەیەکی دەسەڵاتت بدەنێ، ئایا دەتوانیت بەرەنگاری ئەو دڵەڕاوکێیەی دەروونت دەبیتەوە، کە گیرفانەکانت پڕ بکەیت. یاخود بەدوای تۆڵەدا دەگەڕێی لە دووژمنەکانت؟
کتێبی خۆشگەندەڵی Corruptible تەژی بووە لە مێژوو و زانستە کۆمەڵایەتییەکان. دەچێتە سەر چەمکی ئیستیعمار، بەڵام ئەمجارە لەناوەوە نەک قسەی باو. هەمان کات دەسەڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بەگشتی وەکو لێکۆڵەر بە داتاوە دەخاتە ڕوو. کتێبە دەنگییەکەی بە دەنگی خودی نوسەرە.