-
مەحوی باڵخێ
ئایا ئاستی هۆنراوەی کوردی سەدە و نیوێک پێشتر بەرزتر بووە، یان هۆنراوەی هەنووکە؟ ئایا ئەو هەست ڕەوانبێژیە بۆ نەما؟ بنوسە پیری دڵم ئەمری کرد ئیتاعەم کرد لەئیبتداوە بەیتێک موناسبی دیوان گەدایەکی وەکو مەحــــوی قەلەندەرێکی کورد میسالی پادشاهی فورسە ساحێبی دیوان.
-
یەکەم پەیام لەبڵاگەکەم
دوای ئەوەی چەند هەفتەیەکە سەرقاڵی کردنەوەی چـــاوگ بووین لەگەڵ برادەراندا. زۆرجار ئارەزووم کردووە بڵاگێکم هەبێت دووربێت لەیاسا و ڕێسای ماڵپەڕ و ئامانجی ماڵپەڕ و وێبگە. بڵاگێکێک بەمانای وشە بڵاگ. بابەتی سەیر و سەمەرەی تێدابێت وەکو چێشتی مجێور:شوتی و پلایس, ناسا و جەنجەڕلەو شێوەیە، دەمەوێت بەرنامەی نەبێت، هەرجارێک لەهەژماری گووگڵەوە هاتمەژوورەوە. ئەو ساتە چیم پێباش بوو…
ئامۆژگاری پەرتووکی ”خۆشگەندەڵ”
هەندێ هاوڕێی هەرزن:
١. لایەق حەمە بۆ وەرگێڕانی ڕەسڵ و باسی ناوازە
٢. ئاراس نووری چیرۆکی تەکنەلۆژی و کوردی پاراو
٣. سپارک کۆمپانیاییەک بۆ وێبی سەردەمیانە
ئایا دەسەڵات گەندەڵی بڵاودەکاتەوە؟ یان گەندەڵەکان بۆ دەسەڵات ڕادەکێشرێن؟ ئایا ستەمکاران دروست دەکرێن یان لەدایک دەبن؟ ئایا ئەو خاوەنکارانەی گەندەڵی دەکەن و ئەو پۆلیسانەی، کە بکوژن ئەنجامی سیستەمی خراپ داڕێژراون. یان تەنها کەسانی خراپن؟ گەر خۆت پلەیەکی دەسەڵاتت بدەنێ، ئایا دەتوانیت بەرەنگاری ئەو دڵەڕاوکێیەی دەروونت دەبیتەوە، کە گیرفانەکانت پڕ بکەیت. یاخود بەدوای تۆڵەدا دەگەڕێی لە دووژمنەکانت؟
کتێبی خۆشگەندەڵی Corruptible تەژی بووە لە مێژوو و زانستە کۆمەڵایەتییەکان. دەچێتە سەر چەمکی ئیستیعمار، بەڵام ئەمجارە لەناوەوە نەک قسەی باو. هەمان کات دەسەڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بەگشتی وەکو لێکۆڵەر بە داتاوە دەخاتە ڕوو. کتێبە دەنگییەکەی بە دەنگی خودی نوسەرە.