-
سایت چییە؟
لەڕاستیدا زۆر وشە و دەستەواژە هەن لەکوردیدا. ئەوەندەی بەرامبەرەکەیان دروست و ڕێکە، دووئەوەندە میدیا و بڵاوکراوەکان کاریان کردوە بۆ بازاڕی کردنی دەستەواژە بێبنەما و دوور لەپێناسەکەوە. یەکێک لەوانە وشەی |سایت| وەکو شتێکی گشتی بەکاری دەبەن بۆ وێبگە و ماڵپەڕ و بڵاگیش. ئەوەی سەیرە زۆر لەشوێنەکان بەبێ هیچ لەبەرچاوگرتنی ڕێزمانی کوردی. تەنها بۆ وشەی سەقەت زۆرکردن…
-
شەقام یان ڕێگای جاڤا!
لەگەڵ برادەرێک لەسەر کەنارەکانی دەریا پیاسەمان دەکرد. بەڕێکەوت چاوم کەوت بەڕێگایە Vej کەڕێگای Java بوو. جانازانم ئایا بەناوی دورگەی Java وە ناونراوە یان بەناوی زمانی پڕۆگرامسازی بەناوبانگی Java ـەوە؟! ئەگەر بەوەی دووەمیانەوە بێت هەرئاماژەیە بەوەی یەکەمیان.بەهەرحاڵ ناوەکە و شوێنەکەی لەلای ئەو کەشتیە زەبەلاحانەم لاسەیر بوو! Vej=Way لەزمانی دانیمارکی بۆ شەقامی لاوەکی بەکاردەبرێت.
-
Debian Lenny 5.0
وەکو بڕیاڕ بوو لەڕۆژی 14 شوباتی 2009 کەڕۆژی ڤالانتاینە، وەشاندنی Lenny 5.0 لەلایەن دێبیانەوە وەشێندرا. ئەمە لەکاتێکدا هەر لە12ی ئەم مانگەدا وەشاندنی etch 4.0 بۆ جاری حەوتەم rc7 نوێکرایەوە. دێبیان وەختێکی باشی ویست تائەم وەشاندنەی Lenny وەشاند (نزیکەی دوو ساڵ). گرنگە بزانین ناوی ئەم وەشاندنانە لەچییەوە هاتوون؟هەموو زنجیرەی ناوەکان لە فلیمکارتۆنی Toy Story هاتوون. کەلەلایەن…
-
گلەیی و مۆتەکەی دەنگی مێی کوردی!
زۆرجار بەدوای دەنگێکی مێی خۆشدا و لەکلاسێکی بەرزدا دەگەڕێیت، هەندێکمان هەیە بۆ نمونە(کیژان ئیبراهیم خەیات، کاڵێ ، شەهێن تاڵەبانی و هەندێکی تر). بەڵام سەیر لەوەدایە ئەوەی دەنگی ناخۆش و ناحەز و ناقۆڵایە هەمیشە لەبەر لوتمان قیت دەبنەوە بەخۆیان و کلیپەکانیانەوە، دەنگخۆشە بنەڕەتەکانیش جارجار وەکو نەسیمێک دەدەن بەلاماندا!باشە ئەمجارە من گلەیی لەخراپەکان ناکەم، ئەوان چش. بەڵام…
-
بۆچی بنوسین و بخوێنین کەهەر دواکەوتووین؟
ڕەنگە تۆش وەکو 80% ئەو خەڵکە سیستەم و حوکمڕانیت پێ قبوڵ نەبێت. ڕەنگە تۆش ڕاوڕووت و دزی بینەقاقای گرتبیت و هەناسەشی لەبەربڕی بێت. ڕەنگە تۆش وەکو ئەو منداڵانەی، کەخەو بەو ژیانە ئەرخەوانییەی فلیمکارتۆنێکی ساندرێلا و شازادەوە دەبینن، هەمان خەون بەگوزەرانێکی باش و ژیانێکی ڕەنگاو ڕەنگ بەکارەبا و ئاوەوە ببینیت. ڕەنگە تۆش بڵێی دەنگی موەلیدە تاکەی؟…
-
من دز و تاوانبارم یان بەکارهێنەرێکی پاک؟
شتێکی باشە، مرۆڤ خۆی دانبنێت بەوەی ئەگەر لەباشترین وڵاتی سەرمایەداری و پێشکەوتوو بێت بەبێ نەرمەکاڵای کراکراو و هاکراو ناژێت(هەرچەندە خۆی لەڕاستیدا واش نییە، خەڵکی ئاسایی نەرمەکاڵایەک دەکڕن کەپێوستیانە وە گیرفانیشیان دەریدەهێنێت. لەبەرئەوەی وەکو من و تۆ کاردەکات).یان ئەوەتا سیستەمەکەش خۆی بۆ ئەو مەبەستەیە کەقاچاخ و دزیت لابکات بەشانازی چونکە خۆی لەوەوە دروستبووە؟یان خۆت بەڕواڵەتی خۆت…
ئامۆژگاری پەرتووکی ”خۆشگەندەڵ”
هەندێ هاوڕێی هەرزن:
١. لایەق حەمە بۆ وەرگێڕانی ڕەسڵ و باسی ناوازە
٢. ئاراس نووری چیرۆکی تەکنەلۆژی و کوردی پاراو
٣. سپارک کۆمپانیاییەک بۆ وێبی سەردەمیانە
ئایا دەسەڵات گەندەڵی بڵاودەکاتەوە؟ یان گەندەڵەکان بۆ دەسەڵات ڕادەکێشرێن؟ ئایا ستەمکاران دروست دەکرێن یان لەدایک دەبن؟ ئایا ئەو خاوەنکارانەی گەندەڵی دەکەن و ئەو پۆلیسانەی، کە بکوژن ئەنجامی سیستەمی خراپ داڕێژراون. یان تەنها کەسانی خراپن؟ گەر خۆت پلەیەکی دەسەڵاتت بدەنێ، ئایا دەتوانیت بەرەنگاری ئەو دڵەڕاوکێیەی دەروونت دەبیتەوە، کە گیرفانەکانت پڕ بکەیت. یاخود بەدوای تۆڵەدا دەگەڕێی لە دووژمنەکانت؟
کتێبی خۆشگەندەڵی Corruptible تەژی بووە لە مێژوو و زانستە کۆمەڵایەتییەکان. دەچێتە سەر چەمکی ئیستیعمار، بەڵام ئەمجارە لەناوەوە نەک قسەی باو. هەمان کات دەسەڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بەگشتی وەکو لێکۆڵەر بە داتاوە دەخاتە ڕوو. کتێبە دەنگییەکەی بە دەنگی خودی نوسەرە.