-
چەندین کردار و لێکدانەوە.
لەماڵپەڕی فەنتەڵوسەوە ئەم وێنەیەم بینی، لات سەیر نەبێت کەخەڵک لەسەر کۆمپیوتەر دادەنیشێت لەجیاتی کورسی یان ئەو تەبەقە هێلکانەی دەکران بەجێدانیشتن.ئاخر وڵاتێک سەرۆکەکەی بەناو سۆسیال دیموکرات، ماکسی ژنانە و دەمانچە لەهەڵمەتی هەڵبژاردندا ببەخشێتەوە و لەحوجرەی مەلا دەنگی مەلا بکڕێت بە 50 هەزار دینار. توخوا کۆمپیوتەر لەجیاتی کورسی نەبێت بۆچی باشە؟ بەڕێز شێرکۆ بێکەس: ئایا ئەم کورسیانە…
-
لینوکس بۆ هەموو 🙂
-
کورسی!
17 ساڵ لەخوێندن و بچڕبچڕی دنیا لەسەری هەڵنشتوین. بەڵام تاکو ئێستا هیچ پێناسە و باسێکم نەبینیوە بەم شێوەیە کورسی پێناسە بکات. [youtube http://www.youtube.com/watch?v=cKrhbP8q14s&hl=en&fs=1&color1=0x2b405b&color2=0x6b8ab6]
-
دوودیوی شتەکان!
هەندێک شت هەیە ڕۆژانە لەتەلی بیرکردنەوەت دەدات. هەمیشە دەپرسیت چۆن پێچەوانەکەی دروست نییە؟ بۆ وایە خۆ دەبێت وانەبا ئەگەر ئەمانە دروست بوونایە؟ ئایا بەڕاستی من چاویلگەکەم بەپلەی 180 پێچەوانەیە؟ یان هێشتا فەریکین بۆ ئەم باسانە؟زۆر سەیرە بەدەگمەنیش نەبێت دوو ڕستە دەربارەی George W.Bush نابیستی لەزمانی ئەمریکاییەکان و شەقامی ئەمریکی خۆشی بەشان و باڵیدا هەڵبدات، جچا…
-
لە Flickerــەوە!
هەندێک پاشبنەمای جوانی لینوکس لە ئەلبومی Flicker ــەوە.
-
Simpson Movie
فلیمی Simpson بەگوێرەی ئەم پەڕەیەی خوارەوە بێت تەواو تێکەڵەیە لەهەموو دیمەنەکانی نێو فلیمە بەناوبانگەکان. لەم بەستەرەی خوارەوە دیمەنەکان و هەندێک جار دەقی قسەکردنەکانیش تەواو یەکن.لێرەوە
ئامۆژگاری پەرتووکی ”خۆشگەندەڵ”
هەندێ هاوڕێی هەرزن:
١. لایەق حەمە بۆ وەرگێڕانی ڕەسڵ و باسی ناوازە
٢. ئاراس نووری چیرۆکی تەکنەلۆژی و کوردی پاراو
٣. سپارک کۆمپانیاییەک بۆ وێبی سەردەمیانە
ئایا دەسەڵات گەندەڵی بڵاودەکاتەوە؟ یان گەندەڵەکان بۆ دەسەڵات ڕادەکێشرێن؟ ئایا ستەمکاران دروست دەکرێن یان لەدایک دەبن؟ ئایا ئەو خاوەنکارانەی گەندەڵی دەکەن و ئەو پۆلیسانەی، کە بکوژن ئەنجامی سیستەمی خراپ داڕێژراون. یان تەنها کەسانی خراپن؟ گەر خۆت پلەیەکی دەسەڵاتت بدەنێ، ئایا دەتوانیت بەرەنگاری ئەو دڵەڕاوکێیەی دەروونت دەبیتەوە، کە گیرفانەکانت پڕ بکەیت. یاخود بەدوای تۆڵەدا دەگەڕێی لە دووژمنەکانت؟
کتێبی خۆشگەندەڵی Corruptible تەژی بووە لە مێژوو و زانستە کۆمەڵایەتییەکان. دەچێتە سەر چەمکی ئیستیعمار، بەڵام ئەمجارە لەناوەوە نەک قسەی باو. هەمان کات دەسەڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بەگشتی وەکو لێکۆڵەر بە داتاوە دەخاتە ڕوو. کتێبە دەنگییەکەی بە دەنگی خودی نوسەرە.