سوبێکتی کوردی لەناو دیاردەی “نەبوونی کارەبا”

سوبێکتی کوردی لەناو دیاردەی (نەبوونی کارەبا) ، کارەبا وەکو دەرکەوتەی حەقیقەت

کارەبا وەکو دەرکەوتەی حەقیقەت

لە بەستێنی تەمەندا وەکو دۆخی (بەرکەوتە) لەگەڵ ئەو کەسانەی، کە هاوتەمەنم نین و بچوکترن. وە لەگەڵ ئەو کەسانەی سەرووی تەمەنی خۆمن، کە مەحکومن بە مەرگەوە و سەروکاریان لەگەڵ سایکۆڵۆژیای مالینکۆڵەوە هەیە، زۆر دونیای جیاواز دێتە خوڵقان.


نەوەی نوێ و مۆبایل: سۆڕڤایڤی وزە

ئەوانە لە خوارەوەی ئەو تەمەنەن، بەشێکن لەو نوخبەیەی، کە نەبوونی کارەبا لە ئیدامەی کاتێکی دیاریکراودا (سووژەی خۆڕاهاتن) دەبێت بە هەبوویەک، کە تەواجودی هەندەکی لەگەڵ خۆیدا مانیڤیست دەکات. لەوەی لە دووبارەبوونەوەی دۆخێکی ئاوا، کە وەکو (ڕووداو) دروست دەبێ، دەکرێ حەقیقەتگەلی نوێ بەدوای خۆیدا بێنێت، وەک:

  • هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ مۆبایل: کە چۆن بتوانێ سیستەمێکی ئیدارەدان دروست بکات لەوەی، کە شەحنەکەی بەشی بکات و کات دیاری بکات.
  • دۆخی سۆڕڤایڤ: لەوەی کارەبا ببڕێ چۆن مۆبایلەکە بە تەنگیەوە بێ وەکو دۆخێکی سۆڕڤایڤی هەمەجۆر لەگەڵ کات بە کاتی ناو (دۆخێک کە کارەباکەی لێ ونە).

ون بوون لە تاریکی، دەست نەکەوتنی هۆرمۆنی دۆپامین و نەزانینی ژیانکردن لەگەڵ نەبوونی کارەبا. واتا کارەبا ئەو سۆرڤایڤەیە لەناومانا کە ڕەنگە لەگەڵ نەبوونی خۆیا هیستریا بەرهەمبێنێ. نەبوونی کارەبا خۆی دروستکەری بەشێک لە پۆلێنبەندییە لە نەبوونی خۆیەوە تاکو مۆبایل، تەنانەت لەو خاڵە لاوازانەی، کە مۆبایلەکە هەیەتی وەکو لاوازی پاتریەکەی. کە بەڵێ ڕەنگە کارەبا تاکو ١٠ کاتژمێر نەبێ، ڕەنگە مەترسی دروست بکات بۆ کەسەکە چونکە مەحروم دەبێ لە مۆبایلەکەی.

“کارەبا ئۆبێکتە و ئۆبێکتێکی ئەنترۆپۆلۆژییە، چونکە من لەناو فۆڕمەکانی ئینسانی بوون پاسیڤ دەکات و دەمخوسێنێت.”


نەوەی پێشوو: فانۆس و بیرەوەرییە سیاسییەکان

فانۆس وەکو (id) بۆ کەسانی سەرووی تەمەنمەوە، بەرکەوتە لەگەڵ ڕابردوو بۆ هەر دەبێ غەمگینم بکات؟ هەبوونی فانۆس بەرجەستەکراوی ئیگۆی منە لەناو ڕابردوودا و تیاژیان لەگەڵ ئێستادا؟

فانۆس لە ئێستادا حەقیقەتێکە، کە لەگەڵ سات بە ساتی ژیانکردن لەگەڵ نەبوونی کارەبادا تەواجودی من دەسەلمێنێ. فانۆس و ئەو و ئەوتری بەتەمەن دەیانخاتە ناو پرۆسەی خۆبەرهەمهێنانەوە. دەیانخاتە ناو خیتابی غەمگینیانەوە، کە وەبیرهێنەرەوەی ئەو ساتانەیە، کە تەواجودی حوکمڕانی سیاسی:

  • بەعسیزم
  • شا
  • سەرەتای سەڕهەڵدانی شەڕی براکوژی

فانۆس وەکو پڕۆسێسی قۆناغبەندی و گۆڕانی واقیعگەلێکی تەوەقوعنەکراو لە دونیای (ئەو و ئەوان و ئەوانیتر). فانۆس ڕووداوە و دروستکەری ستراکتورە بۆ هەلومەرجی سووژەسازی لەناو دونیای کاپیتاڵیزم و مۆدێرنە.


فانۆس: فریادڕەسێک لەناو مۆدێرنەدا

فانۆس بوو بە فریادڕەس لەناو مۆدێرنە، فانۆس “هیترۆتۆپیا”یەک بوو، کە بوو بەو ئۆبێکتەی، کە یۆتۆپیاشی بۆ ئیمە هێنا. هەلومەرجی تایبەت بەخۆی خوڵقاند بۆ هەڵکردن و تەعەمولکردنێکی ئیجباری لەگەڵی.

من بۆ فانۆس ئۆبێکتم و ئەویش بۆ من سۆبێکتە. کە هەمیشەییەکی لەگەڵ خۆی هێنا کە ئەبێت لە خزمەتیابم و داڵدەی بدەم لە نەشکان و ونبوونی.

  • منی دابڕی لە مۆبایل.
  • منی دابڕی لە شەحنی/بارگاویکردنی مۆبایل.
  • منی دابڕی لە خەمی لاوازی پاتری مۆبایلەکەم.

فانۆس دۆخێکی چارەنوسیە، کە وەهمساتێکی بۆ خوڵقاندم کە تەوەقوع نەکراو بوو. فانۆس وایکرد، کە تەمەنی خوارووی خۆم و تەمەنی سەرووی خۆم بەخۆیەوە وابەستە بکات.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *