دوای ئەوەی چەند هەفتەیەکە سەرقاڵی کردنەوەی چـــاوگ بووین لەگەڵ برادەراندا. زۆرجار ئارەزووم کردووە بڵاگێکم هەبێت دووربێت لەیاسا و ڕێسای ماڵپەڕ و ئامانجی ماڵپەڕ و وێبگە. بڵاگێکێک بەمانای وشە بڵاگ. بابەتی سەیر و سەمەرەی تێدابێت وەکو چێشتی مجێور:
شوتی و پلایس, ناسا و جەنجەڕ
لەو شێوەیە، دەمەوێت بەرنامەی نەبێت، هەرجارێک لەهەژماری گووگڵەوە هاتمەژوورەوە. ئەو ساتە چیم پێباش بوو بینوسم. پیم وایە هەڵبژاردنی ئێرە بۆ پەخشکردنی بڵاگی تاکەکەسی باشترین هەڵبژاردنە کەتاکو ئێستا کردوومە وەکو کاری بڵاگ. جارجار چاوێک بەهەژمارەکەم دەخشێنمەوە لەگووگڵ، ئەمڕۆ بینیم خزمەگوزاری کورتە نامە لەڕێگای gmail ــەوە دەنێردریت! باشە ئەبێت کەی پێشکەوتن بوەستێت؟
یەکەم پەیام لەبڵاگەکەم
لهلایهن
تاگەکان:
بۆچوونەکان
4 وەڵام بۆ “یەکەم پەیام لەبڵاگەکەم”
-
شتكێی زۆر جوان و سهرنج راكێشه
دهستت خۆش -
وایە، دەتوانیت باسی دابان و دێبیان بکەیت لەگەڵ حەنتووش و تەڕبووش.:)
-
سڵاو پیرۆزە بڵاگ زۆر ئارامیم پێ ئەبەخشێت چونکە ئەوەی بە بیرما بێت ئەی نووسم بێ ترس و لەرز یاسا و ڕێسای نییە ئەکرێت باسی شوتی و شو بکەیت یان چاو قاوە یان شیعر و پەخشان هەر بژیت.
-
بڵاگی لفكه و لیرهكاكه پیرۆزه و بههیوای بابهتی دڵڕهوێن
وەڵامێک بنووسە