ماوەیەکی زۆرە هەرجارە و پاشبنەمایەک Wallpaper دروست دەکەم و دەیخەمە ئەلبومەکەوە (کەلەپڕۆژەی پیکاسا گووگڵەوە ڕاژە دەکرێت) لەژێر ناونیشانی Linux Wallpaper و بەتۆڕی نێتدا بڵاو دەبێتەوە. ئەمڕۆ لەگەڕانی Picasa ـدا بینیم کە لەئەنجامی گەڕانی کلیلەوشەیLinux+wallpaperــدا، پشبنەماکانی من دروستم کردوون Sia سێهەمین ئەنجامە و بەمەش بۆم دەردەکەوێت کەئێوەی خوێنەر زۆر کرتەتان کردووە. منیش تەنها ئەوەم بۆ دەکرێت سوپاستان بکەم وەکو بەکارهێنەری کورد و زۆریش لەخەڵکی وڵاتانی دی، کەبەڕەگەزی لەمیللەتانی ترن. هەروەها دەتوانم بڵێم لەداهاتوودا هەوڵ دەدەم پاشبنەمای جوانتر و ڕەنگ ئاڵتر دابنێم. هەرچەندە لەئێستادا ئەو کۆمپیوتەرەکەی کارەکانی لەسەر دەکەم تەمەنی 9 ساڵە و کۆن کۆنە، ڕەنگە ئەو ڕەنگ و زەوقە نەتوانم بدەم بەڕەنگەکان لەبەر نەبوونی لێکدانەوەی دروست لەگەڵ کارتی گرافیک و هەروەها کەمی بیرگە RAM کە 128 مێگایە نەتوانم هەموو کات بەخێرایی ئەوەی دەمەوێت چێی بکەم. بەڵام سەریشمان بخوات هەرئەوە هەیە جارێ 🙂
سوپاسێک بۆ کرتەکانتان.
له‌لایه‌ن
تاگەکان:
بۆچوونەکان
8 وەڵام بۆ “سوپاسێک بۆ کرتەکانتان.”
-
نازانم و وەبیریشم نایە و ئەوەندەش لام گرنگ نەبووە، هەرکەس دژایەتیم بکات بزانم کێیە؟
هەبووە دژایەتیەکەی هیچ پاشبنەمایەکی نەبووە، تەنها ویستویەتی بڵی وانییە. کەئەمەش پێم وایە لەژیانی ڕۆژانە زۆرن. بەڵام هەندێک هەیە بەڕاستی زانستیان پێیە، کاتێک دژایەتیت دەکەن (لەچوارچێوەیەکی زانستیدا) زۆر زۆر سوودی لێوەردەگرم. بەڕاستیش جێگای سوپاسە. بەداخەوە زۆر لەوانەی یان هەموو ئەوانەی دژایەتی دەکەن لەماڵپەڕی کوردی لەو جۆرە نین. بەڵکو ئەوەیە تاوەکو تاتەقەتیان هەیە پاڕانەوە بەئینگلیزی و بەکوردی، هاکا فێربوو سکریپتی دامەزراند. ئیتر دەڵێت من منم تۆ کێی؟
بەڕاستیش ناوبانگ و خۆدەرخستن ڕێگای ئاسانتری هەیە، ئەوەی کردوومە بەچەندین ساڵەوە لەوێبچن و لەکوردئایتی و لەچاوگ. شتێکە زۆر کەس هەندێک جار حکومەتیش بۆی نەکراوە. دیارە من بەتاق و تەنیا نەبووم. بەڵام بەگشتی ئەگەر ڕۆژێک لەگەڵ ویژدانی خۆمدا بۆ پاداشت و دەروونی ئەوەی لێی بووم بگەڕێم، کەمێک دڵخۆشم کەبەرهەمم هەبووە.یەک دنیا ڕێز
-
حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌نووسینه‌م زۆر ڕاشكاوانه بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه تۆ حه‌ز ئه‌كه‌ی ڕاشكاوانه بنووسیت بۆ به‌رامبه‌ر
به‌ڵێ ئه‌و كاته‌ی كه من یه‌كه‌م جارم بوو چاوم به ناوی به‌رێزتان كه‌وت له وێچین بوو
زۆر دژایه‌تیم ئه‌كردی به نووسینی ڵاواز . به‌ڵام به‌رێزتان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه وه‌ڵامت هه‌بووه بۆم یاخود بۆ كه‌سانی وه‌ك من!
كێشه‌كه‌ش له‌وه بوو كه به هه‌ڵه له به‌رێزتم ده‌روانی سه‌ره‌تا به‌ڵام له ڕاستی دا وانه‌بوو! بۆیه من ئه‌و كات له دڵی خۆمه ئه‌م ووت به‌راستی بلیمه‌ته . ئه‌ی ئێستا ئه‌بێ چیت پێبلێم دوای بینینی ئه‌و هه‌موو كاره جوانه‌ت و به‌رهه‌مه نایه‌باكانت ؟!! -
بلیمەتی نییە، باسەکە تەنها دروستییە لەبەکارهێناندا.
-
به‌راستی بلیمه‌تی !
زۆر سوپاس بۆ ئه‌و كاته‌ی بۆت ته‌رخان كردم بۆ وه‌ڵام . -
پەتای فۆتۆشۆپ: ئێستاشی پێوە بێت یەک لۆگۆ یەک ماڵپەڕم نەبینی (لەماڵپەڕی کوردی بەتایبەت) بڵێم ئەشهەدو فۆتۆشۆپ نەبێت فیل نییە ئەمە بکات.
تۆ بهێنە بەرچاوی خۆت بەملیۆنەها بەکارهێنەرمان هەیە فۆتۆشۆپی قاچاخی داگرتووە، بێجگە لەوەی قەبارەیەکی پێ داگیرکردووە کارێکی نایاسایی کردووە. کارێکی پێنەکردووە بڵێن فۆتۆشۆپ حەتمییە.
ئەو بەرنامانەی نوسیومن بۆ سەرویندۆزیش هەن لەبەستەرەکانی دامناوە و بەئاسانی ئەوەی پێ دەکرێت، جالەپڕۆگرامداڕشتنەوە بیگرە تاشتگەلێکی سەقەتی وەکو ئەوانەی من.
ئەگەر پرسیارت هەبوو، بیبە بۆ مەکۆکانی خۆی
تێبینی: فۆتۆشۆپ، یەکێکە لەهەرە هەرە بەتواناترین نەرمەکاڵاکان لەئاستێکی بەرزدا، بەڵام وەکو باسم کرد قەدری زێڕ لای زەرەنگەرە 🙂 -
ئه‌ها زۆر سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ت
ئێستا له ڕێزبه‌ندی دووه‌مه چاوێكی لێبكه http://picasaweb.google.com/lh/view?q=Linux+wallpaper&psc=G&filter=1&hl=en#
چاوه‌رێری یه‌كه‌م ده‌كه‌م :d
شتێكی‌تر كاك سیا ئایا ناتوانرێ به به‌رنامه‌یه‌كی وه‌ك فۆتۆشۆپ ئه‌و كارانه به ئه‌نجام بگێنرێت؟
یاخود بڵێن به‌رچاوترین ئه‌و جیاوازیه چیه له نێوان فۆتۆشۆپ و ئه‌و به‌رنامانه‌ی ناوت هێنان؟
چونكه به‌راستی ده‌مه‌وێن زۆر خۆم له وێنه داڕشت نزیك بكه‌مه‌وه بۆیه سه‌ره‌تا هه‌ندێ زانیاریم پێویسته له باڕه‌وه
پرسیارێكیتریش هه‌یه
ئایا ئه‌و جۆره پرسیارانه ئاساییه لێره ده‌یان نووسم؟
دۆست و دوژمن بژین -
(((بەڵام سەریشمان بخوات هەرئەوە هەیە جارێ)))
ههههههههه هه‌ندێ له قسه‌كانت پێكهنیناوینجێگهی ده‌ست خۆشی تۆشه بژیت كاك سیا
به‌ڵام پرسیارێك به‌رێزت به چ به‌رنامه‌یه‌ك ئه‌و پاشبنه‌مایانه جوانانه دروست ده‌كه‌ی؟
بژین
وەڵامێک بنووسە