هاوپۆل: گشتی

  • من دز و تاوانبارم یان بەکارهێنەرێکی پاک؟

    windows_pirateشتێکی باشە، مرۆڤ خۆی دانبنێت بەوەی ئەگەر لەباشترین وڵاتی سەرمایەداری و پێشکەوتوو بێت بەبێ نەرمەکاڵای کراکراو و هاکراو ناژێت(هەرچەندە خۆی لەڕاستیدا واش نییە، خەڵکی ئاسایی نەرمەکاڵایەک دەکڕن کەپێوستیانە وە گیرفانیشیان دەریدەهێنێت. لەبەرئەوەی وەکو من و تۆ کاردەکات).
    یان ئەوەتا سیستەمەکەش خۆی بۆ ئەو مەبەستەیە کەقاچاخ و دزیت لابکات بەشانازی چونکە خۆی لەوەوە دروستبووە؟
    یان خۆت بەڕواڵەتی خۆت تاوەکو ماڵ هەبێت مزگەوت حەرامە. پرسیار ئەوەیە:
    جیاوازی ئەوەی سەندەویچێک دەدزێت لەدووکاندارێک بەبیانوی ئەوەی برسیەتی (لەم وڵاتانەی خۆمانی لێین) لەگەڵ ئەوەی بەرنامەی گرووپێک و کۆمپانیایەک دەدزێت کەوەکو دوکانداری سەندەویچەکە پارە و بودجە و عەقڵ و لێهاتووی خستۆتە ئەو بەرهەمەوە تاببێتە مایەی سەرکەوتن و بژێویەکی باشتر بۆی؟ هەردوکیان دزن یان هەردوکیان مرۆڤی پاکن؟ ئایا بیانوی دزیەکە تەنها یەک هۆکارە؟
    مادام دەتوانم بیدزم بۆ بیکڕم، هیچ بیانویەکی تر هەیە؟ چارەسەری واقیعی دوو ئەلتەرناتیڤە:
    1. وەکو خۆت بمێنەوە و بەڵام ئەوەی پێویستت بوو ئەگەر بەپارە بوو، دەبێت خەرجی بۆ دابین بکەیت و ڕازیبیت. هیج کەس بەدووتا نەیناردووە هیج سیستەمێک و هیچ نەرمەکاڵایەک بەکاربەریت، بەڵکو خۆت چویت. یان گەر لەخوێندن و کاردا شتێکی واجبە، ئەوە بزانە کەهاوکار و هاوشێوەت دەیکڕن و وەکو تۆش دەژین.
    2. یان ئەوەتا سیستەمی بیرکردنەوەی خۆت بگۆڕە، ئەوەی ناخۆڕا نەبوو بەکاری مەبە. جاچی سیستەم بێت یان نەرمەکاڵا. من دووەم ئەلتەرناتیڤم هەڵبژاردووە، لەڕووی دەروونیشەوە خۆشحاڵترم کاتێک دەچمە سەر سیستەمەکەی بەردەستم. من مەبەستم تەنها لەوانەیە کەلەم وڵاتانە دەژین و بژێوی ژیان و هۆکار ئەوەندە بەردەستەکراون بەکرتەیەک مافەکان دەکڕڕێت و نوێدەکرێتەوە.

  • مەحوی باڵخێ

    mehwi2ئایا ئاستی هۆنراوەی کوردی سەدە و نیوێک پێشتر بەرزتر بووە، یان هۆنراوەی هەنووکە؟ ئایا ئەو هەست ڕەوانبێژیە بۆ نەما؟

    بنوسە پیری دڵم ئەمری کرد ئیتاعەم کرد
    لەئیبتداوە بەیتێک موناسبی دیوان
    گەدایەکی وەکو مەحــــوی قەلەندەرێکی کورد
    میسالی پادشاهی فورسە ساحێبی دیوان.

  • یەکەم پەیام لەبڵاگەکەم

    دوای ئەوەی چەند هەفتەیەکە سەرقاڵی کردنەوەی چـــاوگ بووین لەگەڵ برادەراندا. زۆرجار ئارەزووم کردووە بڵاگێکم هەبێت دووربێت لەیاسا و ڕێسای ماڵپەڕ و ئامانجی ماڵپەڕ و وێبگە. بڵاگێکێک بەمانای وشە بڵاگ. بابەتی سەیر و سەمەرەی تێدابێت وەکو چێشتی مجێور:
    شوتی و پلایس, ناسا و جەنجەڕ
    لەو شێوەیە، دەمەوێت بەرنامەی نەبێت، هەرجارێک لەهەژماری گووگڵەوە هاتمەژوورەوە. ئەو ساتە چیم پێباش بوو بینوسم. پیم وایە هەڵبژاردنی ئێرە بۆ پەخشکردنی بڵاگی تاکەکەسی باشترین هەڵبژاردنە کەتاکو ئێستا کردوومە وەکو کاری بڵاگ. جارجار چاوێک بەهەژمارەکەم دەخشێنمەوە لەگووگڵ، ئەمڕۆ بینیم خزمەگوزاری کورتە نامە لەڕێگای gmail ــەوە دەنێردریت! باشە ئەبێت کەی پێشکەوتن بوەستێت؟