فلیمی Simpson بەگوێرەی ئەم پەڕەیەی خوارەوە بێت تەواو تێکەڵەیە لەهەموو دیمەنەکانی نێو فلیمە بەناوبانگەکان. لەم بەستەرەی خوارەوە دیمەنەکان و هەندێک جار دەقی قسەکردنەکانیش تەواو یەکن.
لێرەوە
هاوپۆل: گشتی
-
Simpson Movie
-
سایت چییە؟
لەڕاستیدا زۆر وشە و دەستەواژە هەن لەکوردیدا. ئەوەندەی بەرامبەرەکەیان دروست و ڕێکە، دووئەوەندە میدیا و بڵاوکراوەکان کاریان کردوە بۆ بازاڕی کردنی دەستەواژە بێبنەما و دوور لەپێناسەکەوە. یەکێک لەوانە وشەی |سایت| وەکو شتێکی گشتی بەکاری دەبەن بۆ وێبگە و ماڵپەڕ و بڵاگیش. ئەوەی سەیرە زۆر لەشوێنەکان بەبێ هیچ لەبەرچاوگرتنی ڕێزمانی کوردی. تەنها بۆ وشەی سەقەت زۆرکردن بۆ ناو فەرهەنگی کوردی بەردەوام بەکاری دەبەن. بەقسەی خۆیان چەندین زمانزان ڕێنوس و دەقەکان پاڵێو دەکەن لەوانە: هاوڵاتی، سبەی، ئاوێنە، کوردستانپۆست…هتد.
Website= وێبپەڕ، وێبگە.
HomePage= ماڵپەڕ(لێکدراوی ماڵ Home و Page پەڕەیە)
ئەی سایت چییە؟
فەرهەنگی ئایتی -
شەقام یان ڕێگای جاڤا!
لەگەڵ برادەرێک لەسەر کەنارەکانی دەریا پیاسەمان دەکرد. بەڕێکەوت چاوم کەوت بەڕێگایە Vej کەڕێگای Java بوو. جانازانم ئایا بەناوی دورگەی Java وە ناونراوە یان بەناوی زمانی پڕۆگرامسازی بەناوبانگی Java ـەوە؟! ئەگەر بەوەی دووەمیانەوە بێت هەرئاماژەیە بەوەی یەکەمیان.
بەهەرحاڵ ناوەکە و شوێنەکەی لەلای ئەو کەشتیە زەبەلاحانەم لاسەیر بوو!
Vej=Way لەزمانی دانیمارکی بۆ شەقامی لاوەکی بەکاردەبرێت. -
Debian Lenny 5.0
وەکو بڕیاڕ بوو لەڕۆژی 14 شوباتی 2009 کەڕۆژی ڤالانتاینە، وەشاندنی Lenny 5.0 لەلایەن دێبیانەوە وەشێندرا. ئەمە لەکاتێکدا هەر لە12ی ئەم مانگەدا وەشاندنی etch 4.0 بۆ جاری حەوتەم rc7 نوێکرایەوە. دێبیان وەختێکی باشی ویست تائەم وەشاندنەی Lenny وەشاند (نزیکەی دوو ساڵ). گرنگە بزانین ناوی ئەم وەشاندنانە لەچییەوە هاتوون؟
هەموو زنجیرەی ناوەکان لە فلیمکارتۆنی Toy Story هاتوون. کەلەلایەن Pixar بەرهەم هێنراون.
ناوی وەشاندنەکانی دێبیان -
گلەیی و مۆتەکەی دەنگی مێی کوردی!
زۆرجار بەدوای دەنگێکی مێی خۆشدا و لەکلاسێکی بەرزدا دەگەڕێیت، هەندێکمان هەیە بۆ نمونە(کیژان ئیبراهیم خەیات، کاڵێ ، شەهێن تاڵەبانی و هەندێکی تر). بەڵام سەیر لەوەدایە ئەوەی دەنگی ناخۆش و ناحەز و ناقۆڵایە هەمیشە لەبەر لوتمان قیت دەبنەوە بەخۆیان و کلیپەکانیانەوە، دەنگخۆشە بنەڕەتەکانیش جارجار وەکو نەسیمێک دەدەن بەلاماندا!
باشە ئەمجارە من گلەیی لەخراپەکان ناکەم، ئەوان چش. بەڵام ئێوە بۆ؟
کەسێک خاوەن ئەم دەنگە بێت، ئەفسووس نییە ئاوها ونبێت!؟
[youtube http://www.youtube.com/watch?v=DsJ_zM9h_aQ&hl=en&fs=1] -
بۆچی بنوسین و بخوێنین کەهەر دواکەوتووین؟
ڕەنگە تۆش وەکو 80% ئەو خەڵکە سیستەم و حوکمڕانیت پێ قبوڵ نەبێت. ڕەنگە تۆش ڕاوڕووت و دزی بینەقاقای گرتبیت و هەناسەشی لەبەربڕی بێت. ڕەنگە تۆش وەکو ئەو منداڵانەی، کەخەو بەو ژیانە ئەرخەوانییەی فلیمکارتۆنێکی ساندرێلا و شازادەوە دەبینن، هەمان خەون بەگوزەرانێکی باش و ژیانێکی ڕەنگاو ڕەنگ بەکارەبا و ئاوەوە ببینیت. ڕەنگە تۆش بڵێی دەنگی موەلیدە تاکەی؟ ڕەنگە تۆش بڵێ تەنەکە ژەنگاوی سەر ژنی پێ شەقی کەلەناو گەلەپیاوا گوزەر بکات بۆ قومێک ئاوی شیرین تاکەی؟ ڕەنگە بڵێ ئەرێ ئەم وڵاتەمان یان ئەم هەرێمەمان سێقاتی وڵاتێکی وەکو سویسرا زانکۆ و پەیمانگامان هەیە و ساڵانە وەکو دەواجن دکتۆر و ئەندازیار دکتۆرای ئایتی و ..هتد دەردەپەڕێین. ئەی باشە بۆچی ئەم خەڵکە بۆ نەخۆشییەکی خوار ئاسایی دەچێتە سەر مەرزی پەروێزخان و بەسواری وڵاخ دەچێت بەودیوا بۆ نەشتەرگەریەک. ئەی پردێکی لای تراییەکە دوای چەند مانگێک خۆی نەگرت و پاڵی دایەوە لەبەر نەزانی و سەقەتی ئەندازەییمان. هەروەها تازە بەم هەموو دکتۆرا و ماستەر و فڵتیحنامەیەوە. دوو زانکۆمان هەیە یەک تۆز لەزانکۆ بچێت. یەکێکیان ماڵپەڕەکەی وا نۆساڵە نوسرابوو لەژێر کاردایە، لەم دوو رۆژەدا تەماشام کرد زۆر کارێکی گەورەی تێدا کرابوو(سوبحانەڵا) نمرەی قوتابیان بۆ زانکۆکان بە سەرهێڵ.فۆرمێکی سەقەت دیزاینێکی سەقەت هیچ فڕی بەمافپاراستن و لێزانین و یاساوە نییە. کەسێک هەر ژمارە بنوسێت دەتوانێت ناوی خوێندکارێکی بۆ دەردەچێت. باشە ماڵپەڕێکی زانکۆیەک ئەم هەموو خەبیر و ماستەر و دکتۆرا و کۆلێژە دەرپەڕێنێت ئەمە کارەکەیەتی؟
ئەمەی تریشیان ماوەیەک هەندێ شتی هەبوو، بەڵام وا ئەمیش هەر کرتە دەکەیت و نوسراوە:
Under Construction
باشە ئەگەر خوێندن و پێشکەوتن و خەرجی لەخزمەتی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی تاکەکان نەبێت وە ئەگەر لە دەیەها ماڵپەڕ و و هەزارەها بڵاگ پێشکەوتن و بەرهەمێکی لێدەرنەپەڕێت! بڵێ بۆ ئەوەندە بنوسین؟
باشە بۆ بنوسین؟ بۆ ئەم هەموو ماستەر و بەکالۆریۆسە و دبلۆمە خڕکەینەوە؟
ئەی ئەگەر خوێندن و ڕۆشنبیریت بۆ بەربەستکردنی ناڕەوایی و ڕاوڕووت نییە، ئەسڵەن بۆ بژیت؟