Steve Ballmerبەڕێوبەری نوێی M$ کەناسراوە بەسەماکەری مەیموونی، لەچاوپێکەوتنێکا دەڵێت:
من منداڵەکانم ئازاد کردووە، بەڵام ئاگادارم کردوون توخنی Google و iPhone نەکەون.
جائەم برادەرە زیفە* لەکۆنفراسێکدا وێنەی گیراوە کەکۆمپیوتەری جانتایی MacBook بەکار دەبات لەسەری M$PowerPoint پێشکەش دەکات.
بۆیە کوردوتەنی بانێکە و دوو هەوا.
* زیف: وشەیەکە لەکەرکووک بەتایبەت ناوچەی شۆڕجە زۆر بەکاری دەبەن بۆ کەسێک کەبیەوێت خۆی کۆمیدی بکات و لێی نەوەشێتەوە.
هاوپۆل: گشتی
-
بانێکە و دوو هەوا Steve Ballmer
-
چەندین کردار و لێکدانەوە.
لەماڵپەڕی فەنتەڵوسەوە ئەم وێنەیەم بینی، لات سەیر نەبێت کەخەڵک لەسەر کۆمپیوتەر دادەنیشێت لەجیاتی کورسی یان ئەو تەبەقە هێلکانەی دەکران بەجێدانیشتن.
ئاخر وڵاتێک سەرۆکەکەی بەناو سۆسیال دیموکرات، ماکسی ژنانە و دەمانچە لەهەڵمەتی هەڵبژاردندا ببەخشێتەوە و لەحوجرەی مەلا دەنگی مەلا بکڕێت بە 50 هەزار دینار. توخوا کۆمپیوتەر لەجیاتی کورسی نەبێت بۆچی باشە؟
بەڕێز شێرکۆ بێکەس: ئایا ئەم کورسیانە هەمان کورسیەکانی داستانی هەڵوی سوورە؟ -
کورسی!
17 ساڵ لەخوێندن و بچڕبچڕی دنیا لەسەری هەڵنشتوین. بەڵام تاکو ئێستا هیچ پێناسە و باسێکم نەبینیوە بەم شێوەیە کورسی پێناسە بکات.
[youtube http://www.youtube.com/watch?v=cKrhbP8q14s&hl=en&fs=1&color1=0x2b405b&color2=0x6b8ab6] -
دوودیوی شتەکان!
هەندێک شت هەیە ڕۆژانە لەتەلی بیرکردنەوەت دەدات. هەمیشە دەپرسیت چۆن پێچەوانەکەی دروست نییە؟ بۆ وایە خۆ دەبێت وانەبا ئەگەر ئەمانە دروست بوونایە؟ ئایا بەڕاستی من چاویلگەکەم بەپلەی 180 پێچەوانەیە؟ یان هێشتا فەریکین بۆ ئەم باسانە؟
زۆر سەیرە بەدەگمەنیش نەبێت دوو ڕستە دەربارەی George W.Bush نابیستی لەزمانی ئەمریکاییەکان و شەقامی ئەمریکی خۆشی بەشان و باڵیدا هەڵبدات، جچا تۆڕی ئەلیکترۆنی.
ئەی چۆن دووجار لەسەر یەک متمانەی ئەو خەڵکەی بەدەست هێنایەوە!(لەکاتێکدا لەهەردوو جاردا ڕکابەرەکانی لوتکەی خەڵکی نمونەیی بوون بەڕێژەی ئەوانەی دژی لایەکەی دین)؟
یان ئەوەتا ئەوەی لەگەڵیەتی نانوسێت و بێدەنگ بووە یان ئەوانەی دەنوسن و دەڵێن دووڕوون؟ ئەی باشە ئەی ئەگەر داگیرکردن و شەڕەنگێزی سەرۆکی پێشوو نادروست بووە، ئەی سینات و کۆنگرێس؟ ئایا ئەمانیش لەگەڵن و ئێستاش هەر لەگەڵن!!
هەموو شەقامەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵات بەو پێڵاو تێگرتنە خۆشحاڵ بوون.
ئەی ئەگەر یەک تنۆک شەهامەت هەبێت خۆ سەرکردە و سەرۆکەکانی ئەو شەقامەن. شایەنی یەک لۆری جزمەن. بەقسەی خۆشتان، خوارترین ئاستی دیکتاتۆرێکی ئەملا، بەهەشتی دیموکراتی و یاسایە بۆتان!
ئەی ڕۆژێک مەسوڵێکم نەبینی لەگچکە تاکو هەراش. دێڕێکم نەبینی بەباشی لەبارەی ئەم حکومەتە ساوایەمانەوە بنوسێت. دەمێکیشم نەبینی بەبێ کەشیشی پشتەوە باس لەم دەستەواژە سەقەتە نەکات گەندەڵی.
(گەندەڵێ پێناسەیە بۆ گەندەڵبوونی سیستەمێک یان بەشێک لەسیستەمێکی گەورەیی ڕێک و دروستا. نەک ئەم چەتەییە).
کەچی هەرخۆیانن؟!! -
لە Flickerــەوە!
هەندێک پاشبنەمای جوانی لینوکس لە ئەلبومی Flicker ــەوە.