وێنەیەکی خەیاڵی بە ژیریی دەستکرد بۆ ئیبن تەیمییە

خوای بێ مەکان لەلای ئیبن تەیمییە

وەکو سەرەداوێک بۆ تێگەشتن لەم چارەیە، دەبێت ئەوە بزانیت، کە کێشەکە لەسەر شتێکە هەیە ”موجود” و شتێک کە نییە ”معدوم/عدم”. دووەمیان شت نییە، چونکە بە سادەیی نییە و کۆتایی. ناشتوانرێت بوترێت حاڵەتە وەکو گەرم و پێچەوانەکەی ساردە. چونکە تۆ دەتوانیت گەرم و سارد هەردووکی بەرجەستە بن واتا لە نێو ئسوڵی کەلامدا پێی دەوترێت ”قابل التحقیق فی الخارج”. ئەم گێژمەی نەبوونی ”عەدەم” وەکو مزراحێک لەنێو قسەکەرانی دیندا ”موتەکلیمەکان” هەمیشە دەیخولاندنەوە. بۆیە زۆرجار دەیبستی، کە دەڵێن ئێمە نەبوون/عدم مان لە فەلسەفە هەیە و بەڵام لە فیزیادا (زانستی سروشتی) نیمانە. لە هەمان کاتدا هەوڵ دەدات هەمان قسەکەر، کە سەلماندن بە تووڵ و ئامرازی زانستی سروشتی و بنچینە ئەقڵییەکان بگەیەنێت بە بەرامبەر.
بۆ چارەکردنی ئەم دۆخە ئاڵۆسکاوە شێخی ئیسلام ئیبن تەیمییە ”١٢٦٢-١٣٢٨” قسەیەکی نایابی خستۆتە ناوەوە لە کتێبەکەی بەناوی (بیان تلبیس الجهمیة) بەوەی:

هەر شتێک کە هەبێت، دەبێت لەشی هەبێت یاخود دووری هەبێت. ئەوەشی دووری نەبێت، ئەوە بە نەبوو ”معدوم” هەژمار دەکرێت!

لە ڕاستیدا لە هەموو ئەو خوزەعبەلاتەی تر ماقوڵترە، کە دەڵێن: شتە بەڵام شتیش نییە. کە خودی ڕستەکە دژیەکە، چونکە هەردوو حاڵەتەکەی تێدایە ”اجتماع الضدین”. یاخود دەتوانین بڵێن بنچینەی ناسنامەشی نییە و ئەوەندەی تر دەبێتە چەڵەمە. بۆیە ئەمەی سەرەوەی یاشێخ دروستە، بەڵام ئەمیش هێشتا کێشەیەکی گچکۆکەی ماوە ئەویش: گەر دووری هەبێت و شوێنێک هەبێت. ئەوە ئەویش لەناو ئەم بوونەدایە. کەواتە وەکو هەر شتێکی ئەم بوونە قابیلی گۆڕان و پێکهاتنە. بەم شێوەیەش دژی یاسای سەرەکی دەوەستێتەوە!


نوسراوە

لە

له‌لایه‌ن

بۆچوونەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *