لەسەردەمانێک خولیای ئەم سیستەمە یان باشترە بڵێین ئەو ئایدۆلۆژییە (ئازادی لەئازادیدا) بووین، سەرچاوە زۆر کەم بوو. دەستکەوتنی شتێک بۆ خوێندنەوە، هەر ئەو پەرتووکە ئەستوورە زۆر توندوتۆڵانە بوون، کەخوێندنەوەیان کاتی باشی دەوست بۆ پراکتیزەکردن و لێکدانەوەی کەسیی خۆت. لێ ئەمڕۆ هەموو لایەنەکانی تری پەیدا بوون، بەڕەنگ و ڕوویەکەوە کەمایکرۆسۆفت هەمیشە خەریکە بیرۆکە دزینە وەکو (taskbar mouse over) کەپڕاو پڕ لەساڵی 2005 لە KDE بەکارهاتووە. بەهەرحاڵ.
ئەمڕۆ لەوێستگەکاندا و کۆشکەکاندا گۆڤارە جیاجیاکانی ئەوەندە زۆربوون بەباتی زانستی، چاوپێکەوتن، تووڵئامراز tip and tricks …هتد بەڕەنگ و ڕوویەکەوە کەتامەزرۆی خوێندنەوەیان دەکەیت، هەروەها هەمیشە هەڵگری DVD یان چەند دانەیەکن پڕ لەدابەشکردنەکانی لینوکس و نەرمەکاڵای بەسوود و ڤیدیۆ و ڕاهێنان و پڕۆگرامۆکە وێب ..هتد. هەربۆیەشە زۆر دەفرۆشرێن و ئارەزوو لەسەریان واچەندین ساڵە هەر ڕوو لەسەرکەوتنە.
وێنە: وێنەی تەختێکی گۆڤار و ڕۆژنامە فرۆشتنە لەوێستگەی شەمەندەفەری شارەکەمان.
وەڵامێک بنووسە