هاوپۆل: کوردستان
-
گەڕەکی پشتەوە [Arka Mahalle]
لەم گۆرانییەدا وەکو هەمیشە کایا خۆشەویستەکەی کردۆتەوە بەو بزووتنەوە سیاسیەی کە قوربانی بۆ داوە. لێ گلەییش دەکات هیچی هێشتا دلخۆشی نەکردووە. ((گەڕەکی پشتەوە)) هۆنراوە و ئاوازی: ئەحمەد کایا گریام و فرمێسکەکانم بوون بە دەریا!لێ نەمتوانی دەردی خۆم لای کەس دەربڕم.کە فیشەک دەباری لە گەڕەکی پشتەوە.پێکرام و خستمیان، کەچی ئۆفێکم نەکرد! چیم بەسەرهات، هیچم بۆت نەگێڕایەوە.زۆریام لێدام،…
-
مەلا ستیڤ جۆبز!
ئەمڕۆ گوێم لە مەلایەک بوو. باسی ستیڤ جۆبز و کۆمپانیای ئەپڵ (سێوەکەی قەپێکی لێ دراوە)ــی دەکرد. بە ئارەزووی خۆی تێکەڵ و پێکەڵی دەکرد، لە خۆشیەوە ژمارە و ناوی کۆمپانیای دەوت کە هیج پەیوەندیان بە باسەکەوە نەبوو! منیش دەڵێم: مەلا گیان خوا هیدایەتت بدات، وە فێری ویکیپیدیا خوێندەوەت بکات! ئامــــــــین…..
-
دڵم خوێنی لێ دەتکێ [Yüreğim Kanıyor]
قولینگێ بووین لە گۆمێکی مەنگدا… بە پێ! بە ئاستەم ئاوەکەمان دەپشکنی.. لە تەمی نانێکی پەرش دەچووین.. چاوەکانم پڕبوون لە ئەشک.. دڵم خوێنی لێ دەتکێ.. جەرگم وا دەسوتێ.. ئارەزووم نە دەکرد ئاوها بمرین.. ئاوها کۆتایمان بێ! یەکێ گووڵەکانی دەشێلاین.. یەکێ دیوارەکانی دەڕووخانین… ئاوێنەکانی دەشکاندین… تۆفانی دەهێنایە سەرمان.. ملیۆنێک جار زووخاوەسکی دەکردین.. ئەشکەنجەی دەداین.. یەکێ شەرەباکانی دەڕشاندین..…
-
پەنجەم لێ مەدە، دەسوتێی [Dokunma Yanarsın]
مناڵیم وانەیەک بوون لە مەینەتی، هەناوێک بوون لە ژان! گەنجێتیم یاخی، سەر بە گۆبەن! لە ڕێگری، یان هەیەجان و خۆپیشاندان! زۆر زوو لە وانەکان کەوتم! لە “زیـــندان” وەرگیرام! زۆرم گوزەران…هەر زووش ئاشنای “شەلاق” بووم. لە تۆقدا گەردنیان بەستم.. شەکەت بووم، شەکەت! هەنووکە لەم پێدەشتە بەرینەدا… دەمەوێ جێپێکانم نەمدۆزنەوە.. بە دوادا ئاوڕ نەدەمەوە… وەکو ئەسپێکی یاخی غاردەم! ڕاکەم، ئەی خۆشەویست، سەرهەڵگرم بڕۆم، ! لەوە دەچێ…
-
موسلم گویرسەس ١٩٥٣-٢٠١٣!
ناوی تەواوی “موسلم ئاکباش” بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندێکی سەر سنووری سوریایە بەناوی “تیسا” سەر بە پارێزگای ئورفا (ڕحا)، بە یەکێک لە گەورەترین گۆرانبیژەکانی تورکیا دادەنرێت، هەمان کاتیش کاری نواندنیشی کردووە وەکو ئەکتەر! لە شێوازی ئەرابیسک، میللی و ڕۆکیش گۆرانی چریووە. بە داخەوە لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا پاش ململانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، بۆ دواجار لە ٣ ی…