هاوپۆل: کوردستان
-
بە قەد بەهەشت لێت دوورم!
ئـــەی چیرۆکی قژ درێژ و فرمێسک دریژ!من بە قەد خۆشی لێت دوورم..من بە قەد بەهەشت لێت دوورم..بەڵام هێندەیئەو دڵۆپە درشتانەیلە کاڵانەی چاوەکانتا ولە ڕووخساری خۆڵاویتاقەتیس ماون … لێت نزیکم!من دووکەڵکێشی شیعرێکی دوور وڵاتم..ناوم (مــەم) ــە وخەڵکی (دووز) ــم پارچەیەک لە گۆڕستانی چراکان
-
کەحلانێکی یاخی [Asi Bir Küheylan]
کوڕی هۆزم، ناوم کەحلانە*لە پێدەشتی قیامەتی قزڵجەدا** لە دایک بووم..لەو دوند و دۆڵانەدا… هەڵۆم فڕاندووە،پێلەقەم لە گورگ داوە،لە مرۆڤم هەڵداوە،وتوومە نامەوێ بێ کەرامەت، ڕەزیل و ڕسوا!وەکو مێش و مەگەزی سەرم بلەوەڕێم..کۆرپەم ،، کۆرپەم…چاوم لە نێو چاوی بەرامبەرەکەم بڕیوە..ئاوها تیژ و مۆن ڕوانیومە.. ئەسپێکی یاخیم، ناوم کەحلانە..دایکم ڕەشەبایە، باوکیشم غوربەت.هەزار ساڵە لەم دەڤەرەدام..هەرگیز برسێتی ئەژنۆی نەلەرزاندووم…تۆم خۆشدەویست…قاسپەی…
-
سیوسێ فیشەک [ OTUZÜÇ KURŞUN]
هۆنراوەیەکی بەرزی (ئەحمەد عارف)ــە وە دیدی ئەوە بۆ کوردستانی گەورە. بە هیوام ئێوەش لای خۆتانەوە بیناسن. ئەم هۆنراوەیەی بۆ ٣٣ کوڕی کوردی نوسیوە کە بەدەستی حوکمی عەسکەر لە باکوری کوردستان گوللەباران کراون. (سیوسێ فیشـــەک) ئەو کێوانە!کێون وەکو مەنگەنە* لە “وان”ــەوە خۆریان هەڵدێ..ئەوانە!ڕۆڵەی “نەمــرود” ــن..شەبەق لەبەردەمی “نەمــــرود” ان… سەریان بەستەڵەک و ڕچیوە، بە بەرزاییەکانی “قەوقاز”ــەوە..ئەملاشیان بە موڵکی فەرشی…
-
ئۆرهان کۆتان Orhan Kotan
ئۆرهان کۆتان 20.5.1944 – 09.7.1998ڕۆژنامەنووس و تێکۆشەر و شاعیر، لە سەرەتای لاوێتی (چەپێکی شۆڕشگێڕ) لە بزووتنەوەی کوردیدا لە باکور لەگەڵ (دکتۆر شڤان و هاوەڵانی، کە بەداخەوە بە پلانی میتی تورکی بە دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان شەهید کران) تێکەڵ بە ژیانی سیاسی بووە.ئۆرهان کۆتان لە شاری مووشی باکوری کوردستان هاتۆتە دنیاوە. زۆری ئەشکەنجە و زیندان کێشاوە،…
-
پیر سوڵتان ئەبداڵ ١٤٨٠-†١٥٥٠
ناوی ڕاستی (حەیدەر)ــرە . شاعیر و میوزیکژەن و سۆفییەکی کوردی (عەلەوی مەزهەب). لە نێو سوونەشدا خۆشەویست و بەرز. یەکێکە لە سیمبۆلەکانی بەرخودان دژ بە دەسەڵاتی سوڵتانی عوسمانی. هۆنراوەکانی پڕن لە فەنتازی و گیانی تێکۆشان بۆ ئازادی. دژی پاشا و دار و دەستەی سوڵتان وەستاوە و زۆری ئازار و ئەشکەنجە کێشاوە. لەو پێناوەشدا خۆی بەخت کردووە.…
-
ئەی هاوار … [نوێکراوەتەوە]
هۆنراوەیەکی زۆر بەناوبانگی کەڵەشاعیری باکوری کوردستان و تورکیا “ئەحمەد عارف” ــە. پێشکەشە بەوانەی خۆی ئاسا سەریان بۆ هیج دانەواندووە! لە نێو ئاگردا.. لە نێو تەڵەی قەحپەکاندا.. لە نێو قریشکە و تۆقیندا… لە کانگای دوومەڵ و لە نێو وەحشی و دڕەندەکاندا.. لە گۆمی ژەخنەبووتا، تەنراو بە چەقۆ.. وەستاویت تاقانە و بێکەس! وای بۆ ئازارت… وای وای…. تەنها ڕووح و سەری…