هاوپۆل: هونەر
-
پیر سوڵتان ئەبداڵ ١٤٨٠-†١٥٥٠
ناوی ڕاستی (حەیدەر)ــرە . شاعیر و میوزیکژەن و سۆفییەکی کوردی (عەلەوی مەزهەب). لە نێو سوونەشدا خۆشەویست و بەرز. یەکێکە لە سیمبۆلەکانی بەرخودان دژ بە دەسەڵاتی سوڵتانی عوسمانی. هۆنراوەکانی پڕن لە فەنتازی و گیانی تێکۆشان بۆ ئازادی. دژی پاشا و دار و دەستەی سوڵتان وەستاوە و زۆری ئازار و ئەشکەنجە کێشاوە. لەو پێناوەشدا خۆی بەخت کردووە.…
-
ئەی هاوار … [نوێکراوەتەوە]
هۆنراوەیەکی زۆر بەناوبانگی کەڵەشاعیری باکوری کوردستان و تورکیا “ئەحمەد عارف” ــە. پێشکەشە بەوانەی خۆی ئاسا سەریان بۆ هیج دانەواندووە! لە نێو ئاگردا.. لە نێو تەڵەی قەحپەکاندا.. لە نێو قریشکە و تۆقیندا… لە کانگای دوومەڵ و لە نێو وەحشی و دڕەندەکاندا.. لە گۆمی ژەخنەبووتا، تەنراو بە چەقۆ.. وەستاویت تاقانە و بێکەس! وای بۆ ئازارت… وای وای…. تەنها ڕووح و سەری…
-
گەڕەکی پشتەوە [Arka Mahalle]
لەم گۆرانییەدا وەکو هەمیشە کایا خۆشەویستەکەی کردۆتەوە بەو بزووتنەوە سیاسیەی کە قوربانی بۆ داوە. لێ گلەییش دەکات هیچی هێشتا دلخۆشی نەکردووە. ((گەڕەکی پشتەوە)) هۆنراوە و ئاوازی: ئەحمەد کایا گریام و فرمێسکەکانم بوون بە دەریا!لێ نەمتوانی دەردی خۆم لای کەس دەربڕم.کە فیشەک دەباری لە گەڕەکی پشتەوە.پێکرام و خستمیان، کەچی ئۆفێکم نەکرد! چیم بەسەرهات، هیچم بۆت نەگێڕایەوە.زۆریام لێدام،…
-
دڵم خوێنی لێ دەتکێ [Yüreğim Kanıyor]
قولینگێ بووین لە گۆمێکی مەنگدا… بە پێ! بە ئاستەم ئاوەکەمان دەپشکنی.. لە تەمی نانێکی پەرش دەچووین.. چاوەکانم پڕبوون لە ئەشک.. دڵم خوێنی لێ دەتکێ.. جەرگم وا دەسوتێ.. ئارەزووم نە دەکرد ئاوها بمرین.. ئاوها کۆتایمان بێ! یەکێ گووڵەکانی دەشێلاین.. یەکێ دیوارەکانی دەڕووخانین… ئاوێنەکانی دەشکاندین… تۆفانی دەهێنایە سەرمان.. ملیۆنێک جار زووخاوەسکی دەکردین.. ئەشکەنجەی دەداین.. یەکێ شەرەباکانی دەڕشاندین..…
-
پەنجەم لێ مەدە، دەسوتێی [Dokunma Yanarsın]
مناڵیم وانەیەک بوون لە مەینەتی، هەناوێک بوون لە ژان! گەنجێتیم یاخی، سەر بە گۆبەن! لە ڕێگری، یان هەیەجان و خۆپیشاندان! زۆر زوو لە وانەکان کەوتم! لە “زیـــندان” وەرگیرام! زۆرم گوزەران…هەر زووش ئاشنای “شەلاق” بووم. لە تۆقدا گەردنیان بەستم.. شەکەت بووم، شەکەت! هەنووکە لەم پێدەشتە بەرینەدا… دەمەوێ جێپێکانم نەمدۆزنەوە.. بە دوادا ئاوڕ نەدەمەوە… وەکو ئەسپێکی یاخی غاردەم! ڕاکەم، ئەی خۆشەویست، سەرهەڵگرم بڕۆم، ! لەوە دەچێ…
-
(بە گریان)!
ئەحمەد کایا لەم دەقەدا، ورە دەداتە بەر ئەوانەی کە ماڵوێران و جەرگ سووتاو بوون و دەڵێ: ئەگەر گریان و فرمێسک نیشانەی کۆست کەوتن و خەم بێ، بەڵام بەو فرمێسکانە شاخەکان سەوز دەپۆشنەوە، ئەو دووند و دۆڵانە پڕ دەکەن لە گوڵ و گوڵزار. پێدەشت تەڕ دەکاتەوە! تەڕایی ئەو فرمێسکانە تا زیاتر بن “بە گریان” پاشان دەڵێ:…