هاوپۆل: دووگۆڵی

  • (نا هەرگیز بۆ وێبمڵیەکی دی!) Nie wieder Wembley!

    بەم ناونیشانە، ئەمرۆ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی تەکنیکی کامێرای گۆڵ یان هێڵ بەزاندنی تۆپی پێشکەش کرد.
    ئەم تەکنیکە نوێیە، بریتییە لە چەندین کامێرای هەستیار، کە لە چەندین شوێنەوە چاودێری گۆڵەکە دەکەن. وە بە میلمەتر و لە چرکەدا، ئەگەر تۆپەکە هێڵی گۆڵەکەی لە هەموو بەرزییەکاندا بەزاند، ئەوا پەیامێک دەداتە کاتژمێری دەستی دادوەرەکە و دەڵێ GOAL.
    ئەم تەکنیکە لە مۆندیالی بەرازیل بەکاردەبرێت و نرخی تێچوونی نزیکەی ٣٠٠ هەزار یۆرۆیە.
    ناونیشانەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ یاریگای وێمبڵی شاری لەندەن، ساڵی ١٩٦٦ کە تێدا ئینگلزەکان لە ئەڵمانیان بردەوە بە گۆڵێک، کە کامێرا و تەکنیک دوای ئەوە دەریان خست. کە گۆڵ نەبووە.
  • مۆرینهۆ و کابرای خەیار!

    دەگێڕنەوە، کۆمەڵێک ڕێــــــگر هێقە بە هەندێ جوتیار دەگرن (دیارە لە داخی ئەوەی هیچ دەستکەوتێکی ڕاوڕووتیان نەبووە ئەو شەوە)

    یەکێکیان دەگرن، دەڵێن:
     چیت پێ بێت دەبێت لە “قوونی” خۆتی بنێی!
     ئەویش بەپێکەنینەوە دەڵێ:
     قوربان گیان “خەیار”!
    دەڵێن: بەجی پێ دەکەنی؟ کاکی خەیار؟
     ئەویش دەڵێ:
     ئاخر ئەوەی دوامەوە شووتی پێیە!

    جا مۆرینهۆی کاکیشم! ١١ ساڵە یاری کۆتاییان نەبینیوە بە مەرجێ بە قەت هیچ نەبێت ٤ بۆ ٦ یانەی گەورە یاریزان دەکڕن. دیارە چەند مانگێک یان بۆ هەر وەرزێک. ئەمساڵ تەنانەت لە خولی وڵاتیش تەواو دواکەوتن! وە هەڵە نەبم ٦ ساڵە ئەمە یەکەمین جارە بگەنە قۆناخی پێش کۆتایی!