هاوپۆل: ئەحمەد کایا

  • ئەسپێکی یاخیم ناوم کەحلانە

    ئەحمەد کایا وەکو شاعیر، هونەرمەند، شۆڕشگێڕ. لەم نووسینەدا دەمەوێت بە خوێنەران بڵێم، ئەحمەد کایا مێژووی لەو ڕۆژەوە نییە کە وتی کوردم، بەڵکو زۆر پێش ئەو ڕوداوانەیە. دەمەوێت وێزگەکانی ژیان و بەرهەمەکانی وردتر بکەمەوە. ئەم نوسینە لە گۆڤاری ڕۆڤاری ژمارە 79 بڵاوبۆتەوە. ناوەڕاستی هەشتاکانە، لە قاوەخانەیەکدا کایا نامیلکەیەکی شیعری (حەسەن حوسێن کۆرکمازگیل)بە دیاری وەردەگرێت. لە شاعیرێکی…

  • کەحلانێکی یاخی [Asi Bir Küheylan]

    کوڕی هۆزم، ناوم کەحلانە*لە پێدەشتی قیامەتی قزڵجەدا** لە دایک بووم..لەو دوند و دۆڵانەدا… هەڵۆم فڕاندووە،پێلەقەم لە گورگ داوە،لە مرۆڤم هەڵداوە،وتوومە نامەوێ بێ کەرامەت، ڕەزیل و ڕسوا!وەکو مێش و مەگەزی سەرم بلەوەڕێم..کۆرپەم ،، کۆرپەم…چاوم لە نێو چاوی بەرامبەرەکەم بڕیوە..ئاوها تیژ و مۆن ڕوانیومە.. ئەسپێکی یاخیم، ناوم کەحلانە..دایکم ڕەشەبایە، باوکیشم غوربەت.هەزار ساڵە لەم دەڤەرەدام..هەرگیز برسێتی ئەژنۆی نەلەرزاندووم…تۆم خۆشدەویست…قاسپەی…

  • ئەی هاوار … [نوێکراوەتەوە]

     هۆنراوەیەکی زۆر بەناوبانگی کەڵەشاعیری باکوری کوردستان و تورکیا “ئەحمەد عارف” ــە.  پێشکەشە بەوانەی خۆی ئاسا سەریان بۆ هیج دانەواندووە!  لە نێو ئاگردا.. لە نێو تەڵەی قەحپەکاندا.. لە نێو قریشکە و تۆقیندا… لە کانگای دوومەڵ و لە نێو وەحشی و دڕەندەکاندا.. لە گۆمی ژەخنەبووتا، تەنراو بە چەقۆ.. وەستاویت تاقانە و بێکەس! وای بۆ ئازارت… وای وای…. تەنها ڕووح و سەری…

  • گەڕەکی پشتەوە [Arka Mahalle]

    لەم گۆرانییەدا وەکو هەمیشە کایا خۆشەویستەکەی کردۆتەوە بەو بزووتنەوە سیاسیەی کە قوربانی بۆ داوە. لێ گلەییش دەکات هیچی هێشتا دلخۆشی نەکردووە. ((گەڕەکی پشتەوە)) هۆنراوە و ئاوازی: ئەحمەد کایا گریام و فرمێسکەکانم بوون بە دەریا!لێ نەمتوانی دەردی خۆم لای کەس دەربڕم.کە فیشەک دەباری لە گەڕەکی پشتەوە.پێکرام و خستمیان، کەچی ئۆفێکم نەکرد! چیم بەسەرهات، هیچم بۆت نەگێڕایەوە.زۆریام لێدام،…

  • دڵم خوێنی لێ دەتکێ [Yüreğim Kanıyor]

    قولینگێ بووین لە گۆمێکی مەنگدا… بە پێ! بە ئاستەم ئاوەکەمان دەپشکنی.. لە تەمی نانێکی پەرش دەچووین.. چاوەکانم پڕبوون لە ئەشک.. دڵم خوێنی لێ دەتکێ.. جەرگم وا دەسوتێ.. ئارەزووم نە دەکرد ئاوها بمرین.. ئاوها کۆتایمان بێ! یەکێ گووڵەکانی دەشێلاین.. یەکێ دیوارەکانی دەڕووخانین… ئاوێنەکانی دەشکاندین… تۆفانی دەهێنایە سەرمان.. ملیۆنێک جار زووخاوەسکی دەکردین.. ئەشکەنجەی دەداین.. یەکێ شەرەباکانی دەڕشاندین..…

  • پەنجەم لێ مەدە، دەسوتێی [Dokunma Yanarsın]

     مناڵیم وانەیەک بوون لە مەینەتی، هەناوێک بوون لە ژان!  گەنجێتیم یاخی، سەر بە گۆبەن! لە ڕێگری، یان هەیەجان و خۆپیشاندان! زۆر زوو لە وانەکان کەوتم! لە “زیـــندان” وەرگیرام! زۆرم گوزەران…هەر زووش ئاشنای “شەلاق” بووم. لە تۆقدا گەردنیان بەستم.. شەکەت بووم، شەکەت!  هەنووکە لەم پێدەشتە بەرینەدا… دەمەوێ جێپێکانم نەمدۆزنەوە.. بە دوادا ئاوڕ نەدەمەوە… وەکو ئەسپێکی یاخی غاردەم! ڕاکەم، ئەی خۆشەویست، سەرهەڵگرم بڕۆم، !  لەوە دەچێ…