هاوپۆل: ئاین

  • ئەمجارەش هاتینەوە!

    ئەمجارەیان دوای نزیکەی ٦ مانگ دابڕان لە نوسینی بابەتی بێسەروبەرە و بێهاوپۆل گەڕاینەوە لاتان. لێرە بەدوا ئارەزوو دەکەم بەردەوامبین، وەکو چۆن حەزدەکەم بەردەوامبم وەکو خۆم لە نوسین. ئاوهاش حەزدەکەم ئێوەش بنوسن! چونکە ڕاژەکردنی پەڕەیەک لەسەر وێب، ئەوەندە ئەو ئەوتۆیە نییە، بەڵکو چۆنیەتی مانەوە و ڕاگرتنی گرنگترە. بەهەرحاڵ ئەمە ماڵپەڕێک نییە پەیوەست بێت بە کۆمەڵێک یاسا و ڕێساوە. ئەکرێت ئێوە لەکاتی بوونی کاتدا، تەماشایەک بکەن و هەندێک بیروڕا لەسەر بۆچوونی خۆم (تەنها وەکو خۆم) لەگەڵ ئێوەدا بگۆڕینەوە.
    ئارەزووش دەکەم پەتی خۆڕاگریتان لە ئاستی ڕای کەسێکی تردا ئەستور بێت، چونکە دواهەمین جار لەسەر بابەتێکی ئاینی. برادەرێک دەسەڵاتی نەبوو ئەگینا لە ناو لیستی بۆچوونەکاندا دوو مینی دادەنا تا بەکەسی بەرامبەریدا بتەقێتەوە و لە ناوی ببات. نەیدەزانی کەئێمەش پیادەین 🙂
    جارێکی تر من سوپاستان دەکەم بۆ ئەو کاتەی بە پەڕەکەمی دەبەخشن!

  • لینوکس بۆ ناشێت؟

    linux-wtfلێرە و لەوێ زۆرجار دەبیستین لینوکس بۆمان ناشێت یان قورسە یان هەندێکیان دەڵێن ساڵێکە ویندۆزم فۆرمات نەکردۆتەوە لینوکسم بۆچییە So What!! ..هتد. هەموو ئەمانە دروستن لینوکس بۆ بەکارهێنەرێک ناشێت جارێ نەزانێت کە:
    1. google چۆن بەکار ببات.
    2. زمانی ئینگلیزی بخوێنێتەوە بنوسێت. یان زمانێکی تری زیندووی دنیا(کەئایتیان لامەبەست بێت).
    3. لۆجیکی زانست و تەکنەلۆژیای زانیاری چین!
    4. بنەماکانی بەرنامەسازی وەکو GWBASIC و پاسکاڵ و فۆرتران یان لەزمانە نوێکان چین.
    5. دنیای ئایتی زۆر شتی تری هەیە، بێجگە لەدەبڵ کلیک!
    6. ئەو ئامێرەی لەبەردەستێتی دەکرێت هەمان شت بەڵا و دەرد بێت بۆی.
    7. بنەماکانی ئازادی خودی خۆی و تاکەکانی تر چین!
    8. بازرگانی و قۆرخکردن و ئیمپریالیزم و جیهانیبوون دوو دیوی یەک دراون.
    9. ڕۆمان و چیرۆک و هۆنراوە و گەڕەلاوژکێ چیین؟

  • دوای هەڵبژاردن گلەیی لەسەر خۆتان!

    .kritikدەمی هەرکەس دەکەیتەوە لەم ڕۆژەدا، پڕاوپڕە لەخەم و ناڕەزایی لەسیستەم و دەسەڵات و شێوەی بەڕێوەبردن. لەدابەشکردنی مووچە و یەکسانی و دادپەروەری دەزگاکان و ناڕاستگۆی سەرانی سیاسی کورد لەگەڵ هەموو توێژەکاندا. لەپاڵ ئەمانەدا کەسانێک وەکو ئێمە کەهەندێک بواری ئایتیمان بەلاوە گرنگە، ڕۆژ نییە لەمەکۆکان و شوێنان نەبیستین کەچەند سیستەمێکی سەقەتی خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت هەیە و چەندیان پارە لێدەسێنن و سەرەرای ئەمەش کارەبای نیشتیمانی و موەلیدە، …هتد و چەند دواکەوتوون لەبواری ئایتی و چەند دکتۆرەکان بێ سەرە واون.
    ئەمانە و ملیۆنەهای تر دەبینین و دەبیستین بەتایبەت ئێمەی دەرەوە. جائەوە ئێستا هەڵبژاردن هاتۆتە پێش و لەسەر سندوقەکانی دەنگدان ئازادیت و کەسیش ناتوانێت بزانێت دەنگت بەکامە لیست داوە. تاوەکو لێپێچینەوەت لەگەڵدا بکەن. گەر لەم هەڵبژاردنەدا زۆرینەی ڕەها ئەمەی ئێستای پێ قبوڵ بوو، بەڕاستی دەبێت بڵێین ئەو گلەییانە هەمووی درۆ و دەلەسە و بوختان بوون و ئەو ڕەخنانەش هەمووی وەکو تۆزی دەهۆڵ بێناوەڕۆک و بێمانا بوون.
    چونکە جارێکی تر ئارەزووی خوێندنەوەی دەقی وا ناکەینەوە.

  • Missing Link Found!

    missing-linkئەمڕۆ لۆگۆی گووگڵ گۆڕابوو بەوێنەی نیمچە ئادەمیزاد و مەیمونێکی بەبەردبوو، بەگەورەیی لەسەر بەستەرەکان نوسرابوو missing link found. گرنگی ئەم دۆزینەوەیە لەوەدایە، چەندین بیردۆز و سەدەها پرسیاری نەبوونی گرێدانی نێوان قۆناغی مەیمونی و ئادەمیزادی شی دەکاتەوە و چەندین کۆڵەکە و ڕاژەی تر دەخاتە ژێر بیردۆزەکانی گەشەی مرۆڤ و تێپەڕبوونی ئادەمیزادەوە. هاوکات چەندین کێشمە و لێکدانەوەی تر دێنێتە ئاراوە، کەدەبێت لەلایەن لێکۆڵەوارانی ئاینەکانەوە بۆ خودی ئینسان و چیرۆکی ئادەم و حەوا کەبناغەی دروستبوونی ئەم ئینسانەیە، شیکردنەوەی نوێی بۆ بکرێت.
    جانازانین بەکوێ دەگات؟

  • مەلای ئەمڕۆ 🙂

    بەبێ توانج:
    [youtube http://www.youtube.com/watch?v=sVqn42U5FJU&hl=en&fs=1&color1=0x2b405b&color2=0x6b8ab6]