هاوپۆل: وەرگێڕان
-
هاوڵاتی جێگیر (قەپات)
نوسینی: جوتیار ئاغالە عەرەبیەوە وەرم گێڕاوەبیرمەندی فەرەنسی ئەنتوان دولا بواسییە لە کتێبەکەی بەناوی (کۆیلەیی خۆبەخش) دەڵێ: ” کاتێک گەلێک توشی داپڵۆسین دەبێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، ئیتر خەڵکەکە لەگەڵ چەوسانەوە ڕادێت و ئازادی ناوێت. توێژێکی نوێ دەردەکەون بەناوی (هاوڵاتی جێگیر)”. لەم ڕۆژگارەدا هاوڵاتی ئێمە لە جیهانێکی تایبەتیدا دەژێت، کە لە سێ شتدا دەیبینیەوە:١. ئاین٢. پاروە نان٣.…
-
مشکی خۆخۆر – عەزیز نەسین
لە شارێکی نزیک دەریادا، کۆگایەکی گەورەی خۆراک دەبێت. ئیتر وەکو هەموو کۆگایەک مشکی بۆ دێت. بەڕێوبەری کۆگاکەش لەڕێگای ژەهرەوە خەریکیان دەبێت. بەڵام تاکو مشکێک بە ژەهر دەکوژێت، ئەو ٢٠ مشکی خستۆتەوە. مشکەکان بەرەبەرە هەرچی فەردە ئاردە دەیکەنە هێلانە و هەرچی پەنیز و گەنم و جۆیە شەوان دەیکەنە یاری بۆ خۆیان. قەبارە و هێزیان وای لێ…
-
دز و حیزمان دەوێت – عەزیز نەسین
کوڕێک تازە خوێندن تەواو دەکات و ناوی بەژمێریار دەردەچێت لە کوێرە ناحییەکی دورە جادە. یەکەم ڕۆژ بەڕێوبەری ناحیە پێشوازی دەکات. دەرگاکەی کراوەیە و هەرکەس دێتە لای کارەکانی بۆ دەکات. ڕێک دوای ئەوەی دەردەچن لەلای بەڕێوبەر، شکاتێک دەدەنە کوڕەی تازە ژمێریار. یەکێکیان دەڵێ: ئەم موعامەلەی بۆم کرد، بەو مەرجەی کچەکەمی بدەمێ. یەکێ تر دەڵێ: ڕەزامەندی دا…
-
داهۆڵ (کورتە چیرۆکێکی پڕ مانا و قوڵ)
نوسینی: جوبران خەلیل جوبران لەعەرەبیەوە وەرمگێڕاوە شەوێکی تاریک لە دەشتێکی چۆڵدا لە داهۆڵێکم پرسی: ئەرێ تۆ بێتاقەت نیت بەم ژیانە؟ تەنها و بێکەس لەم دەشتەدا؟ غەریبی کەس ناکەیت؟ وەڕس نابیت؟ داهۆڵ وتی: نەخێر، دەزانی چەند کەیف و سەفا دەکەم. هەرچی چۆلەکە و مەلە، کە دەمبینن لێم دەترسن و دوور دەفڕن . وتم: خۆ ڕاستە، دەزانی…
-
بیرکردنەوە لێت
بیرکردنەوە لێت شتێکی جوانەبیرکردنەوە لێت، هیوایەوەکو گوێگرتنە لەخۆشترین گۆرانیبەنایابترین هۆنراوەی دنیاوەبەڵام چیدی نە هیواخواستن دادم دەدانە گوێگرتن لەگۆرانیش دڵخۆشم دەکابەڵکو دەمەوێت خۆم گۆرانی بڵێم – لە تورکیەوە (نازم حیکمەت)