هاوپۆل: عەرەبی

  • سوننەت وەکو خۆی!

    سوننەت وەکو خۆی!

    پێغەمبەری بەڕێز بۆ ڕێگرتن لە پەلامار هەڵسا بە دروستکردنی خەندەق لە دەوری مەدینە. وە توانی خۆی بپارێزێت ئەو کاتە و سەرکەوێت. ساڵ هات و ڕۆیشت یەکێک لە بنەماڵەکەی بەناوی (موحەمەد نەفسی زەکیە) لەسەردەمی عەبباسییەکان شۆڕشێکی کرد لە هەمان شار بۆ گێڕانەوەی ئیسلامی باپیرە گەورەی و خەلافەتی راگەیاند. کاتێک هەواڵ گەیشتە عەباسییەکان، ئەوان سوپایەکی بچکۆلەیان نارد بۆ دامرکانەوەی بە سەرۆکایەتی (عیسای بن موسا). موحەمەد باوەڕی بە هەموو شتێکی باپیرەی پێغەمبەر بوو، بۆیە چووەوە هەمان شوێنی جاران و خەندەقی هەڵکەندەوە. بەو باوەڕەی سەردەکەوێت لەگەڵ هەزاران باوەڕدار و وەچەی سەحابە. کاتێک عیسا و سوپاکەی گەیشتنە خەندەقەکە، چوو دوو دەرگای لە خانوی دەرەوە لێ کردەوە و کردیە پرد. سوپاکەی پەڕیەوە و شۆڕش و خەلافەتەکەش تەفروتونا بوو!
    لاسایی و سوننەت پەیوەستە بە کات و شوێنەوە، گەرنا تەفروتونا دەبی

  • داهۆڵ (کورتە چیرۆکێکی پڕ مانا و قوڵ)

    داهۆڵ (کورتە چیرۆکێکی پڕ مانا و قوڵ)

    نوسینی: جوبران خەلیل جوبران
    لەعەرەبیەوە وەرمگێڕاوە
    شەوێکی تاریک لە دەشتێکی چۆڵدا لە داهۆڵێکم پرسی: ئەرێ تۆ بێتاقەت نیت بەم ژیانە؟ تەنها و بێکەس لەم دەشتەدا؟ غەریبی کەس ناکەیت؟ وەڕس نابیت؟
    داهۆڵ وتی: نەخێر، دەزانی چەند کەیف و سەفا دەکەم. هەرچی چۆلەکە و مەلە، کە دەمبینن لێم دەترسن و دوور دەفڕن .
    وتم: خۆ ڕاستە، دەزانی خۆشە. ئاوها بوەستیت، خەڵکی لێت بترسن. هەستێکی زۆر بەچێژە، دەبێت تاقی بکەمەوە.
    داهۆڵ وتی: نا، نا، وەکو تۆ ناتوانێت دڵی بەو شتانە خۆش بێت. ئەوە بۆ من چێژی هەیە، کە سەرم پووشی تێدایە. وە قۆڵەکان و ئازای گیانم تەختەن

  • وشەی عەرەبی لە زمانی کوردیدا بە هەڵە!!

    نمونە و نوکتە لەسەر بەکارهێنانی وشەی عەرەبی لە زمانی کوردیدا بە هەڵە.

    کابرایەک وتبوی: جوعمەی ڕابردوو لەسەر جەعدەی سەنگاو، نەقل بۆڕییەک هات پڕ لە ئەزراق. بە سی جزمەی قورعان خەریک بوو عیبادەمان کات.
    وتبویان بابە: جوعمە نا جومعە، جەعدە نا جادە، نەقڵ بۆڕی نا نەقڵ بەڕی، ئەزراق نا ئەرزاق، جزمە نا جزئە، عیبادە نا ئیبادە.

    ئەویش وتبوی: بابە هەرچییەک بڵێی ئیحتیاجییە. موهیم ئەوەیە تێبگەی.
    وتبویان: دەی کاکە ئیحتیاجی نا، ئیعتیادی.