هاوپۆل: دووز

  • بە قەد بەهەشت لێت دوورم!

    ئـــەی چیرۆکی قژ درێژ و فرمێسک دریژ!
    من بە قەد خۆشی لێت دوورم..
    من بە قەد بەهەشت لێت دوورم..
    بەڵام هێندەی
    ئەو دڵۆپە درشتانەی
    لە کاڵانەی چاوەکانتا و
    لە ڕووخساری خۆڵاویتا
    قەتیس ماون … لێت نزیکم!
    من دووکەڵکێشی شیعرێکی دوور وڵاتم..
    ناوم (مــەم) ــە و
    خەڵکی (دووز) ــم

    پارچەیەک لە گۆڕستانی چراکان