هاوپۆل: ئەدەبیات

  • تووتک و فیل (کورتە چیرۆکی ڕووسی)

    تووتک و فیل (کورتە چیرۆکی ڕووسی)

    جارێک کابرای سێرک بەسواری فیلێکی زەبەلاحەوە بەناو شارێکدا تێدەپەڕێ لەگەڵ هەموو عارەبانە و ئاژەڵە ڕاهێنراوەکانی. لەپرێکدا توڵەیەک دەکەوێتە نێوەندیان و دەست دەکات بەوەڕین و پەلامار بەباڵای قاچە زەبەلاحەکانی ئەو فیلەی کابرای لەسەرە. کابراش سەیرێکی توڵەکە دەکات و دەڵێ: ئەو دەنگ و قوڕگەت مەنوسێنە بەوەڕە وەڕ، لەلای ئەم فیلە تۆ زۆر لەوە بچوکتری تەنانەت بەچاویش تەماشات…

  • ڕۆژی جیهانی تێخشاندن – لە ئەدەبیاتی سورییەوە

    ڕۆژی جیهانی تێخشاندن – لە ئەدەبیاتی سورییەوە

    کابرایەک خەڵکی کوێرە گوندێکی لای دێر الزورە لە سوریا. بەبۆنەی ماستاوچێتی حیزبەوە دەبێتە بەڕێوبەری گشتی و مەسولی دیوانی وەزارەت. کاتێک بودجەی ساڵانە ١٨ ملیۆن لیرە قسور دێنێت. بانگی کۆنترین ژمێریاری دەزگاکە دەکات و دەڵێ: ئەرێ ئەی هاوار بۆ وامان لێ هاتووە؟ ئەویش دەڵێ: گەورەم هەموو ساڵ وایە. ئەویش دەڵێ: ئەی چۆن کەس لەسەر دزی دەرنەکراوە؟…

  • داهۆڵ (کورتە چیرۆکێکی پڕ مانا و قوڵ)

    داهۆڵ (کورتە چیرۆکێکی پڕ مانا و قوڵ)

    نوسینی: جوبران خەلیل جوبران لەعەرەبیەوە وەرمگێڕاوە شەوێکی تاریک لە دەشتێکی چۆڵدا لە داهۆڵێکم پرسی: ئەرێ تۆ بێتاقەت نیت بەم ژیانە؟ تەنها و بێکەس لەم دەشتەدا؟ غەریبی کەس ناکەیت؟ وەڕس نابیت؟ داهۆڵ وتی: نەخێر، دەزانی چەند کەیف و سەفا دەکەم. هەرچی چۆلەکە و مەلە، کە دەمبینن لێم دەترسن و دوور دەفڕن . وتم: خۆ ڕاستە، دەزانی…

  • بیرکردنەوە لێت

    بیرکردنەوە لێت شتێکی جوانەبیرکردنەوە لێت، هیوایەوەکو گوێگرتنە لەخۆشترین گۆرانیبەنایابترین هۆنراوەی دنیاوەبەڵام چیدی نە هیواخواستن دادم دەدانە گوێگرتن لەگۆرانیش دڵخۆشم دەکابەڵکو دەمەوێت خۆم گۆرانی بڵێم – لە تورکیەوە (نازم حیکمەت)