هاوپۆل: ئاواز

  • کەحلانێکی یاخی [Asi Bir Küheylan]

    کوڕی هۆزم، ناوم کەحلانە*لە پێدەشتی قیامەتی قزڵجەدا** لە دایک بووم..لەو دوند و دۆڵانەدا… هەڵۆم فڕاندووە،پێلەقەم لە گورگ داوە،لە مرۆڤم هەڵداوە،وتوومە نامەوێ بێ کەرامەت، ڕەزیل و ڕسوا!وەکو مێش و مەگەزی سەرم بلەوەڕێم..کۆرپەم ،، کۆرپەم…چاوم لە نێو چاوی بەرامبەرەکەم بڕیوە..ئاوها تیژ و مۆن ڕوانیومە.. ئەسپێکی یاخیم، ناوم کەحلانە..دایکم ڕەشەبایە، باوکیشم غوربەت.هەزار ساڵە لەم دەڤەرەدام..هەرگیز برسێتی ئەژنۆی نەلەرزاندووم…تۆم خۆشدەویست…قاسپەی…

  • ئۆرهان کۆتان Orhan Kotan

    ئۆرهان کۆتان 20.5.1944 – 09.7.1998ڕۆژنامەنووس و تێکۆشەر و شاعیر، لە سەرەتای لاوێتی (چەپێکی شۆڕشگێڕ) لە بزووتنەوەی کوردیدا لە باکور لەگەڵ (دکتۆر شڤان و هاوەڵانی، کە بەداخەوە بە پلانی میتی تورکی بە دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان شەهید کران) تێکەڵ بە ژیانی سیاسی بووە.ئۆرهان کۆتان لە شاری مووشی باکوری کوردستان هاتۆتە دنیاوە. زۆری ئەشکەنجە و زیندان کێشاوە،…

  • گەڕەکی پشتەوە [Arka Mahalle]

    لەم گۆرانییەدا وەکو هەمیشە کایا خۆشەویستەکەی کردۆتەوە بەو بزووتنەوە سیاسیەی کە قوربانی بۆ داوە. لێ گلەییش دەکات هیچی هێشتا دلخۆشی نەکردووە. ((گەڕەکی پشتەوە)) هۆنراوە و ئاوازی: ئەحمەد کایا گریام و فرمێسکەکانم بوون بە دەریا!لێ نەمتوانی دەردی خۆم لای کەس دەربڕم.کە فیشەک دەباری لە گەڕەکی پشتەوە.پێکرام و خستمیان، کەچی ئۆفێکم نەکرد! چیم بەسەرهات، هیچم بۆت نەگێڕایەوە.زۆریام لێدام،…

  • دڵم خوێنی لێ دەتکێ [Yüreğim Kanıyor]

    قولینگێ بووین لە گۆمێکی مەنگدا… بە پێ! بە ئاستەم ئاوەکەمان دەپشکنی.. لە تەمی نانێکی پەرش دەچووین.. چاوەکانم پڕبوون لە ئەشک.. دڵم خوێنی لێ دەتکێ.. جەرگم وا دەسوتێ.. ئارەزووم نە دەکرد ئاوها بمرین.. ئاوها کۆتایمان بێ! یەکێ گووڵەکانی دەشێلاین.. یەکێ دیوارەکانی دەڕووخانین… ئاوێنەکانی دەشکاندین… تۆفانی دەهێنایە سەرمان.. ملیۆنێک جار زووخاوەسکی دەکردین.. ئەشکەنجەی دەداین.. یەکێ شەرەباکانی دەڕشاندین..…

  • پەنجەم لێ مەدە، دەسوتێی [Dokunma Yanarsın]

     مناڵیم وانەیەک بوون لە مەینەتی، هەناوێک بوون لە ژان!  گەنجێتیم یاخی، سەر بە گۆبەن! لە ڕێگری، یان هەیەجان و خۆپیشاندان! زۆر زوو لە وانەکان کەوتم! لە “زیـــندان” وەرگیرام! زۆرم گوزەران…هەر زووش ئاشنای “شەلاق” بووم. لە تۆقدا گەردنیان بەستم.. شەکەت بووم، شەکەت!  هەنووکە لەم پێدەشتە بەرینەدا… دەمەوێ جێپێکانم نەمدۆزنەوە.. بە دوادا ئاوڕ نەدەمەوە… وەکو ئەسپێکی یاخی غاردەم! ڕاکەم، ئەی خۆشەویست، سەرهەڵگرم بڕۆم، !  لەوە دەچێ…

  • لێ لێ قوربان، لە دەورت گەڕێم..

    لێ لێ قوربان، لە دەورت گەڕێم..ئۆف لەسەر سنگتا لە دەورت گەڕێم..تۆ جێگات گەرم بێت و بەس..من بڕۆمەوە دیسان، لە دەورت گەڕێم.. لێ لێ قوربان زۆر سەختە..شاخ و یاخیبوون زۆر ئەستەمە..ڕاوچییەک کەوێک بریندار ئەکا..ئۆقیانووسێکە، دەربازبوون زۆر زەحمەتە… لێ لێ قوربان بە فێڕۆ دەچێ…هەرچی دەێڵێی، هیچ نا گۆڕێ…پێ بەسەر گوڵەکانتا دەنێن…دەستپێشخەریش دەکەی، هیچ ناقەومێ… لێ لێ قوربان…