هاوپۆل: کورد
-
دڵم خوێنی لێ دەتکێ [Yüreğim Kanıyor]
قولینگێ بووین لە گۆمێکی مەنگدا…بە پێ!بە ئاستەم ئاوەکەمان دەپشکنی..لە تەمی نانێکی پەرش دەچووین..چاوەکانم پڕبوون لە ئەشک..دڵم خوێنی لێ دەتکێ..جەرگم وا دەسوتێ..ئارەزووم نە دەکرد ئاوها بمرین..یەکێ گووڵەکانی دەشێلاین..یەکێ دیوارەکانی دەڕووخانین…ئاوێنەکانی دەشکاندین…تۆفانی دەهێنایە سەرمان..ملیۆنێک جار زووخاوەسکی دەکردین..ئەشکەنجەی دەداین..یەکێ شەرەباکانی دەڕشاندین..پیازەکانی دەدزین..یەکێ بێ گوناح!بولبوولەکانی لە قەفەسیشدا دەکوشتین..ئاگری لە ڕووح بەرئەداین…دڵم خوێنی لێ دەتکێ..جەرگم وا دەسوتێ..ئارەزووم نە دەکرد ئاوها بمرین..ئاوها کۆتایمان بێ!
هۆنراوە: یوسوف خەیاڵۆغڵوگۆرانی: ئەحمەد کایا -
(بە گریان)!
ئەحمەد کایا لەم دەقەدا، ورە دەداتە بەر ئەوانەی کە ماڵوێران و جەرگ سووتاو بوون و دەڵێ:ئەگەر گریان و فرمێسک نیشانەی کۆست کەوتن و خەم بێ، بەڵام بەو فرمێسکانە شاخەکان سەوز دەپۆشنەوە، ئەو دووند و دۆڵانە پڕ دەکەن لە گوڵ و گوڵزار. پێدەشت تەڕ دەکاتەوە! تەڕایی ئەو فرمێسکانە تا زیاتر بن “بە گریان” پاشان دەڵێ:
ئەو شەوەزەنگەی باڵی بەسەردا کێشاوین، رۆژێک دێ جڵەوی دەگرین! خۆرەتاو (ئاسۆ) هەر بە چنگ دەگرین! ئاواتمان لە مشت دەنێین! پێمان دەڵێ دەیبینی، دەیبینی ئەو ڕۆژە دێ دەیبینی! بەو فرمێسکانەت ڕووحی سروشت دەکەین بە بەری ئەو کێو دۆڵانە! ئەیبینی!(بە گــــــــریان)!
دەق: گویلتەن کایا (هاوسەری کایا و خوشکی شاعیری باکور یوسوف خەیاڵۆغڵو).
گۆرانی: ئەحمەد کایاسەری شەکەتم بەو شاخانەوە گیرساوەتەوە!
تاریکی بەسەر کازیوەدا باڵی کێشاوە!
ئەمە شەوێکی شوومە؟ یا بارانە.. یاخود ئەشق؟
بە گریان .. هەر بە گریان شاخەکانمان دەژێنینەوە!
دەیبینی، دەیبینی…
بە گریان .. هەر بە گریان جڵەوی شەوەزەنگ دەگرینەوە!
دەیبینی، دەیبینی… -
دووگمەی “Shift” و داهێنان!
بەو پێیە بێت، تەختەکلیلمان کە کڕی یان پێشنیار بکەین تەختەکلیل دروست بکەن هەر پیتە کوردییەکانی لەسەر بێت و هێما و شتی ناوێت! یان بۆ شیفت کە پێویستە لە هەموو زمانێکدا لایبەن و لە جیاتی ئەوە ڕیزێ دووگمەی تر دروست بکەن، بەڵام بە گەورەیی 🙂
تێبینی بەندە، کوردی (ئارامی/عەرەبی) بەهۆی ئەوەی پیتی گەورە و بچووکی نییە، وە پیتەکانی تر تاک (سەرەتا)، ناوەڕاست، تاک (کۆتایی) هەیە بێ دووگمەی Shift، زۆر زۆر کەمتر و خێراترە لە نوسینێک بە ئەڵمانی و ئینگلیزی! کێشەی کوردستان، کێشەی Shift نییە! بەڵکو ئەوەیە نە لە خوێندن نە هیچ دەزگایەک لە منداڵی بچووکەوە بنەماکانی
پەنجە، جێ چاو، یان جێ هەست بە گوێرەی دەربڕینی زمان و زۆری پیتە دووبارەکان بەسەر خەڵکدا “فەرز” نەکراوە. بەڵکو هەرجارێ برادەرێ وتی چاپکەرەکانی کوردستان دەڵێی دەنووکە قەلن کە نامەیەکی ٤ دێڕیت لە دەزگایەک بۆ دەنوسن!
فەرهەنگ:
تەختەکلیل = Keyboard -
موسلم گویرسەس ١٩٥٣-٢٠١٣!
ناوی تەواوی “موسلم ئاکباش” بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندێکی سەر سنووری سوریایە بەناوی “تیسا” سەر بە پارێزگای ئورفا (ڕحا)، بە یەکێک لە گەورەترین گۆرانبیژەکانی تورکیا دادەنرێت، هەمان کاتیش کاری نواندنیشی کردووە وەکو ئەکتەر!
لە شێوازی ئەرابیسک، میللی و ڕۆکیش گۆرانی چریووە. بە داخەوە لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا پاش ململانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، بۆ دواجار لە ٣ ی ئازاری ٢٠١٣ دڵی لە لێدان کەوت. گوێگری تایبەتی هەبوو، زۆر جار دەیانوت گۆرانیبیژی عەوداڵانی کحول و مادە هۆشبەرەکانە، چونکە دەقی قورس و زیاتر خەمناکترین دەقی هەڵدەبژارد. شێوەیەکی تەواو تایبەتی بە خۆی و دەقەکانی بەخشی بوو!
لە باشوردا زۆر سەدای کەم بوو، بەڵام گۆرانییەکی بڵاوی هەبوو بەناوی “Meselem” کێشەم، کە هەڵە نەبم زیاد و زۆری تر بە شێوەیەک لە شێوەکان ئاوازەکەیان بەکار بردووە! دیارە خەڵکی میوزیکی و شارەزا باشتر دەزانن!کێشەکەم “meselem”
ئەمەیە کێشەم، ڕەگ و ڕیشەی کێشەکەم..
. لە ئەزەڵەوە ئەمە بووە گێرمە و کێشەکەم…
پێیان بە کەرامەتمدا نا، دڵیان شکاندم…
دەرد و زووخاوە ژیانم، ئەوەیە کێشەکەم…
قەدەرم کێشەمە، ئەوەیە کێشەکەم..
لە سازێکی شکاو دەچێ، ئەوەیە کێشەکەم..
ئاوازێکی عەشقە،
چیرۆکێکی خۆشەویستییە کێشەکەم.
. ئەم ئاسمان و زەمینەیە گێرمە و کێشەکەم!
ئەو پرسیارانە کێشەمە، کە وەڵامیان ڵاڵە!
زۆر ئاڵۆزکاوە کێشەکەم، زۆر..
ترسی ئەم حەسرەتە ڕووحم کون ئەکا..
کێشەکەم پەلکێشم ئەکا!
ترسی ئەم حەسرەتە ڕووحم کون ئەکا..
کێشەکەم پەلکێشم ئەکا!