نووسەر: Sia

  • نەژادپەرستی و نەتەوەپەرستی دوو دیوی یەک دراو!

    ئەمە یەکێکە لەهەرە ڤیدیۆ دەگمەکانی سەردەمی ئەوپەڕی نەژادپەرستی تورکیا (کەپێم وایە ئێستا تەنها قچێک کاڵترە)، لەم ڤیدیۆیەدا نیشان دەدرێت، کە تورکە کێویەکان جل و بەرگی خۆیان هەیە و هەڵپەڕینی خۆیان و فۆلکلۆرێکی تایبەتیان هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی تورکیا تەنها هی تورکانە دەبێت بەوشەی تورکیەوە سەما بکەن هەرچەندە ئاوازەکەش هەر تورکی کێوییە. ئەفسووس بۆ مرۆڤایەتی 🙁

    [youtube http://www.youtube.com/watch?v=tpLjxqdacvs&fs=1&hl=en_US&color1=0x3a3a3a&color2=0x999999]

    تورکی کێوی: ئەمە دەستەواژەی ئەوانە بۆ میللەتی کورد.
    تورکیا تەنها هی تورکانە: وەرگێڕاوی یەکەم دێڕی دەستوری تورکیایە TÜRKIYE TÜRKLERINDIR

  • ئەگەر دەتەوێت قەت نەزانیت هاک چییە؟

    hacker-logo2ماوەیەک بەرلەئێستا ئەم بابەتە کاک ئاراس ناردی بۆم، بەبۆنەی کەمکاتییەوە نەمتوانی ڕای خۆم دەربڕم بۆیە بەوردی خوێندمەوە چەند جارێک. پێش هەموو شتێیک:
    1. هاوڵاتی وەکو رۆژنامەیەکی کوردی خاوەن ناوبانگ. هەقە یەک تۆز خەڵکی شارەزایان هەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی بابەتی ئایتی بەگشتی.
    2. هەردوو ئەو برادەرەی قسەیان لەسەری کردووە ئاڤێستا گرووپ و دۆت نێت، چەند نەشارازەیەک یەک بابەتی هاک و پاراستن دەزانێت ئەوانیش ئەوەندە.
    بابچینەوە بەسەر چەند خاڵیکدا وەکو پانۆراما

    سه‌باره‌ت به‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی ئه‌وكاره‌ی كردووه‌ ناوبراو ئه‌وه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ له‌چه‌ند رێگه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌ ئه‌ویش یان له‌ڕێگای ئایپی كۆمپیوته‌ره‌وه‌یه‌ یان یان له‌ڕێگه‌ی دۆمه‌ینه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

    نازانم ئەم بەڕێزە پێیوایە هاکەر/پەلاماردەر ئەوەندە نەفام گێل بێت، کەبچێت ئایپی خۆی دۆمەینی خۆی بەکارببات؟ باشە بەکاربردنی پرۆکسی و دروستکردنی ڕاژەیەکی پرۆکسی proxy server دەبێت چەند گران بێت تاهاکەرێک پەی پێنەبات؟ ئەمە لێکدانەوەیەکی هەیە:
    ئەوەی کەدواوە لەسەری خۆی نازانێت جارێک هاک و پەلامار چین و چۆن ئەنجام دەدرێن!؟

    له‌چه‌ند رۆژی‌ رابوردوودا ماڵپه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ هاوڵاتی‌ له‌لایه‌ك كه‌سێكی‌ نادیاره‌وه‌ هاككرا، میران ئیسماعیل دیزاینه‌رو كارمه‌ند له‌كۆمپانییای دۆت نێت وتی‌ «ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ توانیویه‌تی‌ هاكی‌ بكات له‌ڕێگه‌ی ده‌ستكه‌وتنی پاسوۆرده‌كه‌ی بووه‌ چووه‌ته‌ ناو سایته‌كه‌وه‌«.

    وایە، چونکە خۆیان بەتەکنیکی بەناوبانگی ASP.NET چێکیان کردووە، مەحاڵە هاک بکرێت، ئیلا و بیلا پاسۆردەکەی کارمەندێکیان دزیوە. ئەمە دەریدەخات لەئەلف و بێی خوێندنەوەی لۆگەکانی log files تێنەگەشتوون. بەداخەوە ڕاژەی هاوڵاتی وەکو هەموو پەڕەیەکی ئاسایی shared hosting ــەو ناتوانن بزانن چی ڕویداوە. ئەگەر دەیانزانی وانەئەبوو.

    هه‌ندێك له‌دیزاینه‌رو كۆمپانیا كوردییه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌ كاری‌ دیزاینی سایت‌و فرۆشتنی دۆمه‌ینه‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌ن پێیانوایه‌ ئه‌م كاره‌ ته‌نیا ئاره‌زوویه‌كی سه‌یره‌و هه‌ندێكیشیان به‌خیانه‌ت له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.

    هاکەر و هاککردن وەکو پرۆسە نەبێت ئێستاش دەبا لەلێواری دنیای ئایتی بوینایە، کەسی هاککەر جانەوەر نییە بەڵکو پڕۆژەی هاککردن بەتایبەت Linux Kernel Hackers هۆکاری سەرەکی بەردەوامی خۆگونجاندنی ڕەقەکاڵاو و سیستەم و نەرمەکاڵان بەگشتی. هاککەری باش وەکو Alan cox لەم زلە کۆمپانیا بۆ ئەوەی تر دەچن لەپێناو پێشختن و زیاتر شکاندنی دیوارە ڕێگرەکان لەبەردەم پرۆسەی هارمۆنیکردنی ڕەقەکاڵا و سیستەمدا.

    ده‌رباره‌ی‌ ناسینه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ده‌كه‌ن زانست جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كارمه‌ندانی كۆمپانیی ئاڤێستا گرووپ، ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كرد كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ له‌كوردستان ئه‌وكاره‌ بكات، ده‌توانیت بزانیت خه‌تی ئینته‌رنێته‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی چ كۆمپانیایه‌كی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌یه‌ یان چ هێلێكی‌ به‌كارهێناوه‌.
    وتیشی‌ «ئه‌م هێڵانه‌ش ئایپی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر لێره‌ بكرێت ده‌دۆزریته‌وه‌، به‌ڵام ناتوانێت به‌ته‌واوی رێگری لیبگریت، چونكه‌ سایته‌ به‌ناوبانگه‌ جیهانییه‌كانیش هاك ده‌كرێن«.

    هەمان هۆکارەکانی سەرەوە، کەڕادەی نەزانینی ئەو کەسانە لەڕووی پاراستن و ڕاژەوە دەردەخات.

    ڕای کۆتایی:
    هاککەر ئەو جانەوەرە بێمۆڕاڵە نییە، بەڵکو هاککرن یەکێکە لەپێویستیەکانی پرۆسەی تەکنەلۆژیای زانیاری. هەروەها پەلاماردەر و هاککردن هەموو کات لەدوای خۆی توندێکی تایبەت دەدات بەو ماڵپەڕ/نەرمەکاڵا/دەنکە. واتا هاکەر یەکسانە بەپڕۆگرامنوسێکی شارەزای بەسەلیقە (ئەگەر ئامرازی حازر و پەلاماری ئاشکرای دووبارەی دەستی پێشوی خۆی نەکاتەوە) بۆ نمونە ماڵپەڕی ئاوینە و هاوڵاتی و سبەی …هتد ئەوانەی بەم تەکنیکە نوێیە (واتا نەرمەکاڵای visual studio بەکاربردن و هەندێک کۆدی نادروستی html stupid table هەروەها بەیارمەتی نەرمەکاڵای DHTML Menu بۆ دروستکردنی دووگمەکان) هەموویان بۆ پەلاماردان شتێکی کراوەن. جاتائێستا چەند جار کراون ئەوەندە زیاتریان لەپێشە. بانمونەیەک وەربگرین:

    ئایپی ڕاژەکە ( ping ئەمەت دەداتێ) واتا هەیە وەکو ئاسایی و ڕووکەش، هەروەها زانیاری تر لەسەر شوێنگەکان.
    بەکرتەیەک دەست دەکەوێت ئەویش بەم شێوەیە
    نمونەیەکی ئاسایی
    یان زانینی کون و کەلەبەر
    بەستەری تر
    تێپەڕەوشە
    ئەمەشیان ‌Hash Cracker زۆرن جابەتایبەتی بۆ MD5.

  • ئوبونتوی نوێ بەتاریکی!

    دەمێک بوو، لەبەر هۆکاری نەبوونی ڕەقەکاڵای لەبار بۆ بەکاربردنی Ubuntu دوورکەوتوبوومە لێی، تەنها جارجارە لە virtualbox ـەوە تەماشای دوایەمین گۆڕانکارییەکانم دەکرد لەگەڵ دابەشکردنەکانی تر. هەرچەندە وەکو ئایدۆلۆژی Fedora ــم پێ دروسترە وەکو خۆم، بەڵام بەکارهێنانی SElinux لەلایەنیانەوە گوومانی خستۆتە دڵمەوە، کەبەهەمان دەڤەری Redhat دەڕوات نەکەم نەزیاد و مۆنۆپۆلکردنی پڕۆژەکە بەچاوتروکانێکە. هەروەها لەم هەفتەیەدا هەواڵی Fedora۱۲ و تێهەڵکێشکردنی Sandbox ــم خوێندەوە. وەکو دیوێکی تری ئاسایش، کەخۆی لەخۆیدا یەک هۆقە پرسیار هەڵدەگرێت.
    ئایا بۆ ئاسایشێکی تێهەڵکێش بەسەرویدا، ئەی بۆ سیستەمەکە خۆی بەتەنها نا؟ شایەت ئەمە بیروبۆچوونی بەکارهێنەرێکی ئاسایی وەکو منە. چونکە بمانەوێت و نەمانەوێت توانای سیستەمی کارگێڕی لەبەڕێوەبردنی ڕاژەدا دەردەکەوێت. کەکاریش کەوتە سەرئەوەی لەڕاژەیەکدا سەدەها هەزار بڕە پارە و نهێنی تاکەکانی تیابێت، ئیتر وتنەوەی قەوانە سواوەکەی هەندێ windows mouse pusher بەکارنایەت و ئاسایش قسەی خۆی هەیە. ئایا کێ لەتوانایدایە پرۆسەی ئاسایش بەڕێوە ببات؟
    وەکو زۆر جار وتومە: سیستەم بەقەت ئەدمینەکەی(بەڕێوبەرەکەی) پارێزراوە. وە ئاسایش دۆخ نییە بەڵکو پرۆسەیە هەموو ساتێک دەبێت خۆی پتەوتر بکات هەروەها پێویستی بەبەڕێوەبردنە.
    بەهەرحاڵ !!
    ئەمەش کۆمەڵێک وێنەی سەر ڕوومێزەکە Ubuntu 9.04 Jaunty:

  • بیرکاری و Bundestag ــی ئەڵمانی و قەرز!

    بەهاتنمان بۆ ئەم وڵاتانە، تێکەڵ بەدنیایەکی تر و مینتاڵیتی میللەتانی تر دەبیت. ناویان دەژێت و دەگوزەرێیت. بەبۆنەی ژیانەوە دیسانەوە سەردەمێکە لەئەڵمانیا وەکو خۆم دوورم. تەنها بەو پەرتووک و کەناڵ و ماڵپەڕانەوە نەبێت کەدەیانبیم و دەیانبیستم و دەیانخوێنمەوە. هەروەها جار جار بەهۆی کۆمەڵێک برادەری کاتی خوێندنەوە دەکەوینە دەمەتەقێ. بەڵام ئەمرۆ لە YouTube ئەمەم بەرچاو کەوت. پێکەناوی و لۆجیکە قسەکانی ( سەرەڕای ئەوەش بەدیالێکتی یان بەئەکسێنتی خەڵکی بایەرەوە 🙂 ). بیرکاری و ژمێریاریەکی وردی تێدایە، کەپڕاوپڕ دەکاتە دیسیپلینی ئەڵمانڕەگەز.

    [youtube http://www.youtube.com/watch?v=iSlhYtk8RK4&hl=en&fs=1&color1=0x2b405b&color2=0x6b8ab6]

    سیاسیەکانیان لەو وڵاتەی کەسەردەمێکە یەکەم وڵاتی جیهانە بۆ هەناردەکردن و لەباشترین وڵاتانی جیهانە لەڕووی جۆرایەتی ژیانەوە و لەتەکنەلۆژیاشدا لەیەکەمی یەکەمەکانە. کەچی ئاوها باس لەقەرزاری حکومەتەیان دەکەن و دەیکەن. ئەوانەی لای خۆشمان بەدرۆ کەلاوەیان لێکردوین بەدوبەی و سانفراسیسکۆ هەمیشە وڵات شامی شەریفە.

  • لینوکس بۆ ناشێت؟

    linux-wtfلێرە و لەوێ زۆرجار دەبیستین لینوکس بۆمان ناشێت یان قورسە یان هەندێکیان دەڵێن ساڵێکە ویندۆزم فۆرمات نەکردۆتەوە لینوکسم بۆچییە So What!! ..هتد. هەموو ئەمانە دروستن لینوکس بۆ بەکارهێنەرێک ناشێت جارێ نەزانێت کە:
    1. google چۆن بەکار ببات.
    2. زمانی ئینگلیزی بخوێنێتەوە بنوسێت. یان زمانێکی تری زیندووی دنیا(کەئایتیان لامەبەست بێت).
    3. لۆجیکی زانست و تەکنەلۆژیای زانیاری چین!
    4. بنەماکانی بەرنامەسازی وەکو GWBASIC و پاسکاڵ و فۆرتران یان لەزمانە نوێکان چین.
    5. دنیای ئایتی زۆر شتی تری هەیە، بێجگە لەدەبڵ کلیک!
    6. ئەو ئامێرەی لەبەردەستێتی دەکرێت هەمان شت بەڵا و دەرد بێت بۆی.
    7. بنەماکانی ئازادی خودی خۆی و تاکەکانی تر چین!
    8. بازرگانی و قۆرخکردن و ئیمپریالیزم و جیهانیبوون دوو دیوی یەک دراون.
    9. ڕۆمان و چیرۆک و هۆنراوە و گەڕەلاوژکێ چیین؟

  • زانکۆ لەسەر لا 🙂

    بەبۆنەی یەکێک لەبرادەرانەوە چووین بۆ خزمەتی دکتۆر …. سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەر و تەکنیک و هەموو شت لەزانکۆی … و دوای چەندین پاڵێوی سکرتێر، گەشتین بەحزووری. کۆمپیوتەرێکی جانتایی لەبەردەست بوو، دوو میوانی تریشی لابوو. هێڵی ئەنتەرنێت لەزانکۆ نەبوو ئەو ڕۆژە.
    کەگەشتینە خزمەتی بۆمانی ڕوون کردەوە کەخەریکە قەمەر سەناعی شەبەکاتی ئینتەرنێت دەگۆڕێت. بۆیە هۆکاری نەبوونی هڵێی گەڕاندەوە بۆئەوە.
    من لام وابوو کابرا یان کامێرای شاراوەیە یان بەئارەزوی خۆی پێمان ڕادەبوێرێت. وەلاشم وابوو ئەگەر نوکتەبازە یان نوکتەچییە، ئەوە نوکتەیەکی بێتامە کەس پێی پێ ناکەنێت. بەڵکو شەرمیەکی گەورەیە. جائیتر نازانم ئەم قەمەرەی کەگۆڕی پرسی بە NASA کرد؟ یان پێویست ناکات چونکە دۆستی کابرایە و کابراش خۆی سۆشیال دیموکراتە پرسی ناوێت.
    هەر ئەمڕۆش ئەم وێنەیەی لاتەنیشتیم بینی، یەکێک لەخوێندکاران وتی دەبێت CD/DVD لەسەر لاتەنیشت تێ بکەیت بیلا مەعنا دەستی پێوە بگریت، هەروەها لەهەمووی سەیرتر شوێنی خۆشی هەیە و PC Vertical ن کۆمپیوتەری ستونین بەڵام لەوانەیە ئەو برادەرەی خەریکی قەمەر گۆڕین بێت پێی وابێت دەبێت لەسەر لاتەنیش بێت تاوەکو دەنگی پانکە و شتەکانی ناوەوەی لەگەڵ دەنگی مۆنیتۆرەکە تێکەڵ بن و زیاتر خوێندکار وەڕس بێت. یان وەختی خۆی PC Horizontal کۆمپیوتەری ئاسۆیی بینێبێت لەشوێنێک و ئیتر پێی وابێت ئەوها جوانترە.
    بەڵام ئەکرێت ئەم لێکدانەوەی من نەبێت، بەڵکو سڕێکی زۆر گرنگ لەپشتی ئەم داهێنانەوە بێت.
    تۆ بڵێی چی بێت!!؟