نووسەر: Sia

  • گەڕەکی پشتەوە [Arka Mahalle]

    لەم گۆرانییەدا وەکو هەمیشە کایا خۆشەویستەکەی کردۆتەوە بەو بزووتنەوە سیاسیەی کە قوربانی بۆ داوە. لێ گلەییش دەکات هیچی هێشتا دلخۆشی نەکردووە.

    ((گەڕەکی پشتەوە))
     هۆنراوە و ئاوازی: ئەحمەد کایا

    گریام و فرمێسکەکانم بوون بە دەریا!
    لێ نەمتوانی دەردی خۆم لای کەس دەربڕم.
    کە فیشەک دەباری لە گەڕەکی پشتەوە.
    پێکرام و خستمیان، کەچی ئۆفێکم نەکرد!

    چیم بەسەرهات، هیچم بۆت نەگێڕایەوە.
    زۆریام لێدام، کەچی ناوتم هەر نەدرکاند.
    چیم بەسەرهات، هیچم بۆت نەگێڕایەوە.
    ئەشکەنجەیان دام، کەچی ناوتم هەر نەدرکاند.

    ئۆف ئـــــــۆف… ماڵوێران بیت.

    گریام و فرمێسکەکانم بەسەر ئاگردا ڕژان.
    کەچی نەمتوانی ئاگرەکە خامۆش بکەم!
    بە ناڵە و هاوار تۆم لە ناخمدا نوسی.
    لێ یەکجاریش نەمتوانی بە پێکەنینت بهێنم!

    چیم بەسەرهات، هیچم بۆت نەگێڕایەوە.
    زۆریام لێدام، کەچی ناوتم هەر نەدرکاند.
    چیم بەسەرهات، هیچم بۆت نەگێڕایەوە.
    ئەشکەنجەیان دام، کەچی ناوتم هەر نەدرکاند.

    ئۆف ئـــــــۆف… ماڵوێران بیت.

  • مەلا ستیڤ جۆبز!

    ئەمڕۆ گوێم لە مەلایەک بوو. باسی ستیڤ جۆبز و کۆمپانیای ئەپڵ (سێوەکەی قەپێکی لێ دراوە)ــی دەکرد.
    بە ئارەزووی خۆی تێکەڵ و پێکەڵی دەکرد، لە خۆشیەوە ژمارە و ناوی کۆمپانیای دەوت کە هیج پەیوەندیان بە باسەکەوە نەبوو!
     منیش دەڵێم:
     مەلا گیان خوا هیدایەتت بدات، وە فێری ویکیپیدیا خوێندەوەت بکات!
     ئامــــــــین…..
  • دڵم خوێنی لێ دەتکێ [Yüreğim Kanıyor]

    قولینگێ بووین لە گۆمێکی مەنگدا…
    بە پێ!
    بە ئاستەم ئاوەکەمان دەپشکنی..
    لە تەمی نانێکی پەرش دەچووین..
    چاوەکانم پڕبوون لە ئەشک..
    دڵم خوێنی لێ دەتکێ..
    جەرگم وا دەسوتێ..
    ئارەزووم نە دەکرد ئاوها بمرین..
    ئاوها کۆتایمان بێ!
    یەکێ گووڵەکانی دەشێلاین..
    یەکێ دیوارەکانی دەڕووخانین…
    ئاوێنەکانی دەشکاندین…
    تۆفانی دەهێنایە سەرمان..
    ملیۆنێک جار زووخاوەسکی دەکردین..
    ئەشکەنجەی دەداین..
    یەکێ شەرەباکانی دەڕشاندین..
    پیازەکانی دەدزین..
    یەکێ بێ گوناح!
    بولبوولەکانی لە قەفەسیشدا دەکوشتین..
    ئاگری لە ڕووح بەرئەداین…
    دڵم خوێنی لێ دەتکێ..
    جەرگم وا دەسوتێ..
    ئارەزووم نە دەکرد ئاوها بمرین..
    ئاوها کۆتایمان بێ!

    هۆنراوە: یوسوف خەیاڵۆغڵو
    گۆرانی: ئەحمەد کایا

  • پەنجەم لێ مەدە، دەسوتێی [Dokunma Yanarsın]

     مناڵیم وانەیەک بوون لە مەینەتی، هەناوێک بوون لە ژان!

     گەنجێتیم یاخی، سەر بە گۆبەن!
     لە ڕێگری، یان هەیەجان و خۆپیشاندان!
     زۆر زوو لە وانەکان کەوتم!
     لە “زیـــندان” وەرگیرام!
    زۆرم گوزەران…
    هەر زووش ئاشنای “شەلاق” بووم.
     لە تۆقدا گەردنیان بەستم..
     شەکەت بووم، شەکەت!

     هەنووکە لەم پێدەشتە بەرینەدا…
     دەمەوێ جێپێکانم نەمدۆزنەوە..
     بە دوادا ئاوڕ نەدەمەوە…
     وەکو ئەسپێکی یاخی غاردەم!
     ڕاکەم، ئەی خۆشەویست، سەرهەڵگرم بڕۆم، !

     لەوە دەچێ نەتوانم، یان نایانەوێ بتبینمەوە!
     ڕۆڵەم لێمگەڕێ لە حاڵی خۆم…
     نازانم چۆن ڕێگای خۆم بدۆزمەوە، چۆن!؟
     دەمەوێ ڕاکەم، پێ پەتی بە نێو ئەو ڕەزانەدا!
     پرچم ڕەشەبا بیشێوێنێ…
     ڕووم لە چیاکان کەم…
     بەندایەتی لە سنگما وەدەرنێم..
     ئازایەتی و قارەمانی بۆ بگێڕمەوە..
    دەمەوێ بتەقمەوە زۆر بەتین!
     ئەمەوێ ڕاکەم و بڕۆم!
     ئەی خۆشەویست، نامەوێ بێمەوە!

    گەرەکمە لەگەڵیاندا بجەنگم تا سەر حەدی مردن.
    غاردەم بڕۆم! ئەی خۆشەویست گەرەکمە بڕۆم.
    گەر نەشمتوانی بگەڕێمەوە؟
    بمبەخشە، چونکە دەمەوێ تامردن بجەنگم!
    بۆیە گەر نەگەڕامەوە، بمبەخشە ئەی خۆشەویست!

    بووم بە هەڵهاتوویەکی ناودار..
    لە وێستگەکان پۆستەرم هەڵواسراوە..
    هەنووکە مناڵەورتکەش دەتوانن بمپێکن…
     پەنجەم لێ مەدە، تووش دەبی..
     پەنجەم لێ مەدە، پەنجەت دەسوتێ..
     پەنجەم لێ مەدە، شێت دەبی..
     پەنجەم لێ مەدە، دەسوتێی..

    هۆنراوە: شاعیری مەزنی دەرسیم “یوسوف خەیاڵۆغڵۆ”!
    گۆرانی: ئەحمەد کایا

  • مۆرینهۆ و کابرای خەیار!

    دەگێڕنەوە، کۆمەڵێک ڕێــــــگر هێقە بە هەندێ جوتیار دەگرن (دیارە لە داخی ئەوەی هیچ دەستکەوتێکی ڕاوڕووتیان نەبووە ئەو شەوە)

    یەکێکیان دەگرن، دەڵێن:
     چیت پێ بێت دەبێت لە “قوونی” خۆتی بنێی!
     ئەویش بەپێکەنینەوە دەڵێ:
     قوربان گیان “خەیار”!
    دەڵێن: بەجی پێ دەکەنی؟ کاکی خەیار؟
     ئەویش دەڵێ:
     ئاخر ئەوەی دوامەوە شووتی پێیە!

    جا مۆرینهۆی کاکیشم! ١١ ساڵە یاری کۆتاییان نەبینیوە بە مەرجێ بە قەت هیچ نەبێت ٤ بۆ ٦ یانەی گەورە یاریزان دەکڕن. دیارە چەند مانگێک یان بۆ هەر وەرزێک. ئەمساڵ تەنانەت لە خولی وڵاتیش تەواو دواکەوتن! وە هەڵە نەبم ٦ ساڵە ئەمە یەکەمین جارە بگەنە قۆناخی پێش کۆتایی!

  • (بە گریان)!

    ئەحمەد کایا لەم دەقەدا، ورە دەداتە بەر ئەوانەی کە ماڵوێران و جەرگ سووتاو بوون و دەڵێ:

     ئەگەر گریان و فرمێسک نیشانەی کۆست کەوتن و خەم بێ، بەڵام بەو فرمێسکانە شاخەکان سەوز دەپۆشنەوە، ئەو دووند و دۆڵانە پڕ دەکەن لە گوڵ و گوڵزار. پێدەشت تەڕ دەکاتەوە! تەڕایی ئەو فرمێسکانە تا زیاتر بن “بە گریان” پاشان دەڵێ:
    ئەو شەوەزەنگەی باڵی بەسەردا کێشاوین، رۆژێک دێ جڵەوی دەگرین! خۆرەتاو (ئاسۆ) هەر بە چنگ دەگرین! ئاواتمان لە مشت دەنێین! پێمان دەڵێ دەیبینی، دەیبینی ئەو ڕۆژە دێ دەیبینی! بەو فرمێسکانەت ڕووحی سروشت دەکەین بە بەری ئەو کێو دۆڵانە! ئەیبینی!

     (بە گــــــــریان)!
     دەق: گویلتەن کایا (هاوسەری کایا و خوشکی شاعیری باکور یوسوف خەیاڵۆغڵو).
    گۆرانی: ئەحمەد کایا

     سەری شەکەتم بەو شاخانەوە گیرساوەتەوە!
    تاریکی بەسەر کازیوەدا باڵی کێشاوە!
     ئەمە شەوێکی شوومە؟ یا بارانە.. یاخود ئەشق؟
     بە گریان .. هەر بە گریان شاخەکانمان دەژێنینەوە!
     دەیبینی، دەیبینی…
    بە گریان .. هەر بە گریان جڵەوی شەوەزەنگ دەگرینەوە!
     دەیبینی، دەیبینی…