ڕەنگە تۆش وەکو 80% ئەو خەڵکە سیستەم و حوکمڕانیت پێ قبوڵ نەبێت. ڕەنگە تۆش ڕاوڕووت و دزی بینەقاقای گرتبیت و هەناسەشی لەبەربڕی بێت. ڕەنگە تۆش وەکو ئەو منداڵانەی، کەخەو بەو ژیانە ئەرخەوانییەی فلیمکارتۆنێکی ساندرێلا و شازادەوە دەبینن، هەمان خەون بەگوزەرانێکی باش و ژیانێکی ڕەنگاو ڕەنگ بەکارەبا و ئاوەوە ببینیت. ڕەنگە تۆش بڵێی دەنگی موەلیدە تاکەی؟ ڕەنگە تۆش بڵێ تەنەکە ژەنگاوی سەر ژنی پێ شەقی کەلەناو گەلەپیاوا گوزەر بکات بۆ قومێک ئاوی شیرین تاکەی؟ ڕەنگە بڵێ ئەرێ ئەم وڵاتەمان یان ئەم هەرێمەمان سێقاتی وڵاتێکی وەکو سویسرا زانکۆ و پەیمانگامان هەیە و ساڵانە وەکو دەواجن دکتۆر و ئەندازیار دکتۆرای ئایتی و ..هتد دەردەپەڕێین. ئەی باشە بۆچی ئەم خەڵکە بۆ نەخۆشییەکی خوار ئاسایی دەچێتە سەر مەرزی پەروێزخان و بەسواری وڵاخ دەچێت بەودیوا بۆ نەشتەرگەریەک. ئەی پردێکی لای تراییەکە دوای چەند مانگێک خۆی نەگرت و پاڵی دایەوە لەبەر نەزانی و سەقەتی ئەندازەییمان. هەروەها تازە بەم هەموو دکتۆرا و ماستەر و فڵتیحنامەیەوە. دوو زانکۆمان هەیە یەک تۆز لەزانکۆ بچێت. یەکێکیان ماڵپەڕەکەی وا نۆساڵە نوسرابوو لەژێر کاردایە، لەم دوو رۆژەدا تەماشام کرد زۆر کارێکی گەورەی تێدا کرابوو(سوبحانەڵا) نمرەی قوتابیان بۆ زانکۆکان بە سەرهێڵ.فۆرمێکی سەقەت دیزاینێکی سەقەت هیچ فڕی بەمافپاراستن و لێزانین و یاساوە نییە. کەسێک هەر ژمارە بنوسێت دەتوانێت ناوی خوێندکارێکی بۆ دەردەچێت. باشە ماڵپەڕێکی زانکۆیەک ئەم هەموو خەبیر و ماستەر و دکتۆرا و کۆلێژە دەرپەڕێنێت ئەمە کارەکەیەتی؟
ئەمەی تریشیان ماوەیەک هەندێ شتی هەبوو، بەڵام وا ئەمیش هەر کرتە دەکەیت و نوسراوە:
Under Construction
باشە ئەگەر خوێندن و پێشکەوتن و خەرجی لەخزمەتی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی تاکەکان نەبێت وە ئەگەر لە دەیەها ماڵپەڕ و و هەزارەها بڵاگ پێشکەوتن و بەرهەمێکی لێدەرنەپەڕێت! بڵێ بۆ ئەوەندە بنوسین؟
باشە بۆ بنوسین؟ بۆ ئەم هەموو ماستەر و بەکالۆریۆسە و دبلۆمە خڕکەینەوە؟
ئەی ئەگەر خوێندن و ڕۆشنبیریت بۆ بەربەستکردنی ناڕەوایی و ڕاوڕووت نییە، ئەسڵەن بۆ بژیت؟
نووسەر: Sia
-
بۆچی بنوسین و بخوێنین کەهەر دواکەوتووین؟
-
من دز و تاوانبارم یان بەکارهێنەرێکی پاک؟
شتێکی باشە، مرۆڤ خۆی دانبنێت بەوەی ئەگەر لەباشترین وڵاتی سەرمایەداری و پێشکەوتوو بێت بەبێ نەرمەکاڵای کراکراو و هاکراو ناژێت(هەرچەندە خۆی لەڕاستیدا واش نییە، خەڵکی ئاسایی نەرمەکاڵایەک دەکڕن کەپێوستیانە وە گیرفانیشیان دەریدەهێنێت. لەبەرئەوەی وەکو من و تۆ کاردەکات).
یان ئەوەتا سیستەمەکەش خۆی بۆ ئەو مەبەستەیە کەقاچاخ و دزیت لابکات بەشانازی چونکە خۆی لەوەوە دروستبووە؟
یان خۆت بەڕواڵەتی خۆت تاوەکو ماڵ هەبێت مزگەوت حەرامە. پرسیار ئەوەیە:
جیاوازی ئەوەی سەندەویچێک دەدزێت لەدووکاندارێک بەبیانوی ئەوەی برسیەتی (لەم وڵاتانەی خۆمانی لێین) لەگەڵ ئەوەی بەرنامەی گرووپێک و کۆمپانیایەک دەدزێت کەوەکو دوکانداری سەندەویچەکە پارە و بودجە و عەقڵ و لێهاتووی خستۆتە ئەو بەرهەمەوە تاببێتە مایەی سەرکەوتن و بژێویەکی باشتر بۆی؟ هەردوکیان دزن یان هەردوکیان مرۆڤی پاکن؟ ئایا بیانوی دزیەکە تەنها یەک هۆکارە؟
مادام دەتوانم بیدزم بۆ بیکڕم، هیچ بیانویەکی تر هەیە؟ چارەسەری واقیعی دوو ئەلتەرناتیڤە:
1. وەکو خۆت بمێنەوە و بەڵام ئەوەی پێویستت بوو ئەگەر بەپارە بوو، دەبێت خەرجی بۆ دابین بکەیت و ڕازیبیت. هیج کەس بەدووتا نەیناردووە هیج سیستەمێک و هیچ نەرمەکاڵایەک بەکاربەریت، بەڵکو خۆت چویت. یان گەر لەخوێندن و کاردا شتێکی واجبە، ئەوە بزانە کەهاوکار و هاوشێوەت دەیکڕن و وەکو تۆش دەژین.
2. یان ئەوەتا سیستەمی بیرکردنەوەی خۆت بگۆڕە، ئەوەی ناخۆڕا نەبوو بەکاری مەبە. جاچی سیستەم بێت یان نەرمەکاڵا. من دووەم ئەلتەرناتیڤم هەڵبژاردووە، لەڕووی دەروونیشەوە خۆشحاڵترم کاتێک دەچمە سەر سیستەمەکەی بەردەستم. من مەبەستم تەنها لەوانەیە کەلەم وڵاتانە دەژین و بژێوی ژیان و هۆکار ئەوەندە بەردەستەکراون بەکرتەیەک مافەکان دەکڕڕێت و نوێدەکرێتەوە. -
مەحوی باڵخێ
ئایا ئاستی هۆنراوەی کوردی سەدە و نیوێک پێشتر بەرزتر بووە، یان هۆنراوەی هەنووکە؟ ئایا ئەو هەست ڕەوانبێژیە بۆ نەما؟
بنوسە پیری دڵم ئەمری کرد ئیتاعەم کرد
لەئیبتداوە بەیتێک موناسبی دیوان
گەدایەکی وەکو مەحــــوی قەلەندەرێکی کورد
میسالی پادشاهی فورسە ساحێبی دیوان. -
یەکەم پەیام لەبڵاگەکەم
دوای ئەوەی چەند هەفتەیەکە سەرقاڵی کردنەوەی چـــاوگ بووین لەگەڵ برادەراندا. زۆرجار ئارەزووم کردووە بڵاگێکم هەبێت دووربێت لەیاسا و ڕێسای ماڵپەڕ و ئامانجی ماڵپەڕ و وێبگە. بڵاگێکێک بەمانای وشە بڵاگ. بابەتی سەیر و سەمەرەی تێدابێت وەکو چێشتی مجێور:
شوتی و پلایس, ناسا و جەنجەڕ
لەو شێوەیە، دەمەوێت بەرنامەی نەبێت، هەرجارێک لەهەژماری گووگڵەوە هاتمەژوورەوە. ئەو ساتە چیم پێباش بوو بینوسم. پیم وایە هەڵبژاردنی ئێرە بۆ پەخشکردنی بڵاگی تاکەکەسی باشترین هەڵبژاردنە کەتاکو ئێستا کردوومە وەکو کاری بڵاگ. جارجار چاوێک بەهەژمارەکەم دەخشێنمەوە لەگووگڵ، ئەمڕۆ بینیم خزمەگوزاری کورتە نامە لەڕێگای gmail ــەوە دەنێردریت! باشە ئەبێت کەی پێشکەوتن بوەستێت؟