کابرایەک خەڵکی کوێرەگوندێکی لای دێرەزوورە لە سووریا. بە هۆی ماستاوچییەتیی حیزبەوە، دەبێتە بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسی دیوانی وەزارەت. کاتێک بودجەی ساڵانە ١٨ ملیۆن لیرە کورت دەهێنێت، بانگی کۆنترین ژمێریاری دەزگاکە دەکات و دەڵێت:
— ئەرێ ئەی هاوار، بۆ وامان لێ هاتووە؟
ژمێریارەکەش پێی دەڵێت:
— گەورەم، هەموو ساڵێک وایە!
بەڕێوەبەر دەپرسێت:
— ئەی چۆن کەس لەسەر دزی دەرنەکراوە؟
ژمێریار :
— بۆنەیەک ساز دەکەین، ئەو ١٨ ملیۆنە بە زوڕنا، لافیتە، گۆرانیبێژ، وتاربێژ و تەلەفبوونی کورسی و مێز پڕ دەکەینەوە. ئەوەش زۆر ئاسانە گەورەم، بەس کێشەیەکی ترمان هەیە!
بەڕێوەبەر بە سەرسوڕمانەوە:
— نەڵێی نابێت، چییە؟
ژمێریار:
— بەس مانگی هەشتە و هیچ بۆنەیەکمان نییە. تۆ هیچ بۆنەیەکت بە خەیاڵدا دێت گەورەم؟
بەڕێوەبەر کەمێک بیر دەکاتەوە :
— لە گوندەکەمان، مانگی هەشت دەچووین بۆ چیلکە کۆکردنەوە. لەوێ کچانی وەکو خۆمان بەرەڵا دەدۆزییەوە و خۆمان لە یەکتر دەخشاند.
ژمێریارەکەش یەکسەر دەڵێت:
— کەواتە گەورەم، ئاهەنگێک ساز دەکەین بە ناوی: چنینەوە و تێخشانی گەلەکەمان!

وەڵامێک بنووسە